ئادار 16, 2018 10:12 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی تەلەفونیی سەرۆک کۆماری تورکیاو خاوەن شکۆی ئاڵمانیا

سەرۆک کۆماری تورکیاو خاوەن شکۆی ئاڵمان لەمیانەی پەیوەندییەکی تەلەیفونی دا پێیان داگرت لەسەر پێویستیی بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشی تیرۆریزم و گرووپە ڕەشەکوژەکان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆلی، لەپەیوەندیی تەلەفۆنی دوێشەو(پێنج شەممە)ی رەجەب تەییب ئەردۆغان و ئانگێلا مێرکل دوولایەن لەبارەی پەیوەندیی دوو قۆڵیی و پرسە ناوچەییەکان وتووێژیان کرد.

دوو بەرپرسی باڵای تورک وئاڵمان لەو وتووێژەدا، پرسی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ یەکێتی ئوروپاو دانیشتنی سەرانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئوروپ لە بیست و شەش مارسیان لێکدایەوە.

دوولایەن لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا بەئاماژە بە گرینگایەتی هاوکاریی نێوان تورکیاو ئاڵمان لەمەڕ ڕەوشی پەناخوازان و بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی ، پێیان داگرت لەسەر ئیرادەی دوو وڵات بۆ بەهێزکردنی ئەو هاوکارییانە.

ئەردۆغان هەروەها ڕەوتی ئۆپراسیۆنی چڵە زەیتوونی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لەباکووری سووریای شی کردەوە. پەیوەندیی نێوان تورکیاو ئاڵمان لەنزیک ساڵێک لەوەپێشەوە پاش ناکۆکییە سیاسییەکان ئاڵۆز بووە بەڵام بەسەردانی مەولوود چاووش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بەرلین و کردەی ئاڵمان لە دەرکردنی ئیزننامەی هەناردەی چەکەمەنی بۆ تورکیا، دوولایەن لەحاڵی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکاندان.

سەرپەیڤ