راوێژکاریی شاندە ئێرانی و ئەمریکیەکان لە ڤیەنا
شاندەکانی دانوستانکاری ئێران و ئەمریکا دوای بەڕێوەچوونی یازدەهەمین دانیشتنی لیژنەی هاوبەشی بەرجام بە دوو قۆڵی لە ڤیەنا دانوستانیان کرد .
یازدەهەمین دانیشتنی لیژنەی هاوبەشی بەرجام رۆژی هەینی بە ئامادەبوونی شاندەکانی ئێران بە سەرۆکایەتی عەباس عێراقچی ، یەکیەتی ئورویا و تاقمی پێنج کۆ یەک بۆ ماوەی سێ کاژێر بەڕێوە چوو .
لە یازدەهەمین دانیشتنی لیژنەی هاوبەشی بەرجام دا بە لەبەرچاوگرتنی بابەتە هاوپێوەندەکان لە گەڵ کڕین و فرۆشتنی فڕۆکە کە لە لایەن ئەمریکیەکانەوە سست بووە ، نوێنەرانێک لە فڕۆکەوانیی ئێرانیش ئامادە بوون .
فەرزانە شەرەف بافی بەڕێوەبەری کۆمپیانیای ئێران ئایر ، دوای هاتنە دەر لە کۆبوونەوەکە گوتی : لەم دانیشتنەدا ، مۆڵەتەکانی فەرمانگەی خەزنەداریی و نوسینگەی کۆنتڕۆڵی ماڵ و سامانی دەرەکیی ئەمریکا OFAC لە بەشی ئاسمانی دا تاووتوێ کرا .
شەرەف بافی وتیشی : کێشەکانی هاوپێوەند بە هەڵوەشانی بایکۆتەکان لە بەشی ئاسمانیی لە لایەن شاندی ئێرانی لە دانیشتنی هاوبەشی بەرجامیشدا هاتە ئاراوە .