ئادار 17, 2018 19:05 Asia/Tehran
  • زەخت وگوشار بۆ سەر ئەردەن ودامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بۆ قەبوڵ کردنی گەڵاڵەی ئەمریکایی

ڕۆژنامەیەکی فەلەستینی هەواڵی دا لە داسەپانی زەخت وگوشار ی دوو وڵاتی عەرەبی بەسەر سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین وپاشای ئەردەن ، بۆ قەبوڵ کردنی گەڵاڵەی ئەمریکایی " مامەڵەی قەڕن ،.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری فارس ، ڕٶژنامەی ئەلقودسی فەلەستین بەبێ ئاماژەدان بە ناوی ئەم دوووڵاتە عەرەبیە نوسیی: دوووڵاتی عەرەبی لەحاڵێکدا هەوڵ ئەدەن ئەردەن ودامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ڕازی بکەن بە قەبوڵ کردنی گەڵاڵەی دوناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ سازان لەگەڵ ڕژێمی زایونی کە ئەردەن ئەم گەڵاڵەیەی بە زۆربێژی لە مافی خۆ ودامەزراوەی خۆبەڕێوەبەریش ئەم گەڵاڵەیە بە مانای لەناوبردنی ئارمانی فەلەستینیەکان دەزانێت. ڕۆژنامەی ئەلقودس وتی: جراد کوشنر " زاوای ترامپ وڕاوێژکاری ناوبراو ئەم دواییە بۆ وڵاتێکی عەرەبی سەفەری کردووە ووێڕای لێکدانەوەی هەڵوێستی مەحمود عەباس سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین وعەبدوڵڵا ی دووهەم پاشای ئەردەن خوازیاری داسەپانی زەخت وگوشار بەسەریان بۆ قەبوڵ کردنی گەڵاڵەی دوناڵد ترامپ بووە وئەم وڵاتە عەرەبییەش داسەپانی زەخت وگوشار بەسەر ئەردەنی بۆ قەبوڵ کردنی ئەم گەڵاڵەیە ی دەسپێکردووە. بە پێی گەڵاڵەی نوێ ئەمریکا لە هەمبەر فەلەستین بەناوی مامەلەی قەڕن دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەشەمی دێسەمبەری دووهەزارو حەفدە شاری داگیر کراوی قودسی وەکوو پێتەختی ڕژێمی ساختەی ئیسراییل ناساند .ترامپ هەروەها لە بڕیاری خۆی بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تل ئابیبەوە بۆ قودس هەواڵی دا کە ئەم مەسەلە ڕق وتوڕەیی نەتەوەی فەلەستین ومەحکومیەتەکانی نێودەوڵەتی بەدواوە بوو. گەڵاڵەی ئەمریکایی مامەلەی قەڕن بە مژارگەلیک وەکوو قودس ، سنووروئاوارە فەلەستینەکان ئاماژە دەکات کە عەرەبستان وئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی پشتیوانی لێوە دەکات.