ئادار 18, 2018 19:51 Asia/Tehran
  • بەشداری پتر لە  سەدا ٤٠ی خاوەن مەرجەکانی مۆسکۆ لە هەڵبژاردنەکان

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی مۆسکۆ باسی لە بەشداری پتر لە سەدا ٤٠شارومەندانی مۆسکۆ کردووە تا کاژێر ١٥ ئەمڕۆ -یەکشەممە .

 بە پێی ڕاپۆرتی ئیلنا بە گوێرانەوە لە هەواڵدەری تاس، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی مۆسکۆ باسی لە بەشداری پتر لە سەدا ٤٠ـی خاوەن مەرجانی ئەم شارە کرد تا کاژێر ١٥ ئەمرۆ- یەکشەممە.

 ئەمە لە حالێکدایە  کە لە ماوەی ئاوتۆ (کاژێر ١٥ بەکاتی خۆجێی) لە هەڵبژاردنەکانی  سەرۆک کۆمارەتی ٢٠١٢ـی ڕوسیا، تەنیا لە سەدا ٣٤ ـی خاوەن مەرجان لەهەڵبژاردنەکانی مۆسکۆ دەنگیان دابوو.

 کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی مۆسکۆ وتیشی لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٢لە سەر جەم ٥٨ لە سەدی خاوەن مەرجەکان دەنگاین دا کە چاوڕێ دەکرێت ڕادەی بەشداری لەهەڵبژاردنەکانی ئێستا زۆرتر بێت.

 هەڵبژاردنەکانی  سەرۆک  کۆمارەتی ڕوسیا لە ئەمرۆوە دەست پێکراوە و ٨ کەس بۆ گەییشتن بە کرملین ڕکابەری دەکەن کە بەختی سەرکەوتنی " ویلادیمیر پوتین" سەرۆک  کۆماری ئێستای ڕوسیا ، زیاترە لە غەنیمەکانی دیکەی.

بەڵام  میدیای ئەمریکایی ئاسۆ شێتد پریس بە پێش بینی مسۆگەری سەرکەوتنی پوتین لە هەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕوسیا دا نووسی: تەنیا مەسەلەی گرنگی ڕاستەقینە، ڕادەی  بەشداری بەهێزی خەڵکە بەمەبەستی دانی  ئیزنی پێویست بۆ سەرۆک  کۆمارەتی پوتین بۆ چوارەمین جار.

 ئاسۆشیتد پریس بە ئاماژە بە متمانەی لە سەرکەروتنی  پوتین  لەهەڵبژاردنەکان کە لە کاژێر هەشتی بەیانی (بەکاتی  خۆجێی و هەشت و ٣٠ خوولەکی بەیانی  بە کاتی تاران) لە ڕوسیا دەستپێکراوە و تا کاژێر ٨ پاشنیوە ڕۆ درێژەی دەبێت ، ئیدعای کرد: زۆرێک لە کرێکارانی ڕوسیا بەرەوڕووی گوشاری تووندن لەمەر بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دا. ئەم میدیا ئەمریکاییە وتیشی: کاربەدەستانی  ڕوسیا بە سەرنج لە مسۆگەر بوونی سەرکەوتنی پووتین ، زۆرتر لە سەر بەشداری  خەڵک جەخت دەکەن  وئەمەیش یارمەتی ئەدات بە هێزمەندی سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە ناوەوە و ئاستی نێو دەوڵەتی دا .