ئادار 19, 2018 10:45 Asia/Tehran
  • پوتین: بۆ سەربەرزیی ڕوسیا هەوڵ ئەدەین

سەرۆکی ڕوسیا دوای ڕاگەیاندرانی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی ئەو وڵاتە کە باسی سەرکەوتنی دەکات لە کۆری لاگرانی وتیشی: هەموو ڕووسەکان بۆ سەربەرزیی ڕوسیا هەوڵیکی مەزن دەستپێدەکەن.

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر، " ویلادیمیرپوتین"بەیانی دووشەممە لە گۆڕەپانی "سوور"ی مۆسکۆ  بە ڕێزگرتن لە خەڵکی ڕووسیا و لاگرانی کەلە کەشێکی یەکجار سارد چووبوونە گۆڕەپانی سوور وتی: "هەموو خەڵکی ڕوسیا تیمی گەورەی ئێمەن و من لە ئێوە دا بڕوا و هیوا بە پێشکەوتن دەبینم.

 سەرۆک کۆماری ڕوسیا بەڕاشکاوی وتی" ئەم ئەنجامە، نیشانەی متمانەی گەلی ڕوسیا بە من بووە،  ئێستا کاتی یەکگرتنە و هەمووان دەبێ لە تەنیشت یەکتری دابین.

 هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ٢٠١٨  ڕوسیا رۆژی(یەکشەممە) بەڕێوە چوو.

تاکاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، کۆمیسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی  ڕوسیا بە ڕاگەیاندنی  بژێردرانی لە سەدا چل وهەشت پۆینت شەست و سێی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە  وتیشی "پوتین" بە دەسخستنی لە سەدا  حەفتا وچواری دەنگەکان سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکانە.

هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ٢٠١٨ ڕوسیا ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوە چوو. حەوت بەربژاری دیکە لەم هەڵبژاردنانە لەگەڵ  پووتین بۆ دەست خستنی کورسی سەرۆک کۆمارەتی ڕوسیا ململانێیان کرد.

سەرپەیڤ