ئادار 19, 2018 18:42 Asia/Tehran
  • باڵوێزی بەریتانیا لە ئەلجەزاییر: پێویستە هەمووان بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەوڵ بدەن

باڵوێزی ئینگلیز لە ئەلجەزاییر، ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە دەسکەوتێکی گرینگ زانی و پێی داگرت؛ پێویستە هەمووان بۆ پاراستنی هەوڵ بدەن.

باری لۆئەن باڵوێزی ئینگلیز لە ئەلجەزاییر لەدیمانە لەگەڵ رۆژنامەی ئەلخەبەر وتی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی ، کردەیەکی گرینگ بوو کە پاش چەندین ساڵ دانوستان، ئەو سەرکەوتنە دیپلۆماتیکە هاتەدی ، بۆیە پێویستە هەمووان بۆ درێژەپێدانی هەوڵ بدەن.

لۆئەن وتی: لەندەن لەگەڵ هەموو هاوبەشەکانی هەوڵ دەدا ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەو شکڵەی هەیە، بپارێزێ و لەدانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکاش جەختی لەسەر دەکا.

باڵوێزی ئینگلیز لە ئەلجەزاییر، سەبارەت بە بڕیاری ئەمریکا بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەکەی لە تەلەبیب بۆ بەیتولموقەدەسیش وتی: لەندەن لەگەڵ ئەو کردەیەدا نییە.

لوئەن وتی کە دەبێ ڕێکارێک بۆ ئەو گرفتە بدۆزێتەوە، چونکە بڕیاری ئەمریکا لەلایەن کۆمەڵگای جیهانی وبەریتانیاوە قەبووڵنەکراوە.

باڵوێزی ئینگلیز لە ئەلجەزاییر سەبارەت بەهەڵوێست گرتنی لەندەن لەبارەی دواگۆڕانکارییەکانی سووریاش وتی: پێویستە بۆ چارەسەریی قەیران لەڕێکاری سیاسی داکۆکی بکرێ.

سەرپەیڤ