ئادار 19, 2018 19:02 Asia/Tehran
  • کرملین : بەریتانیا ناچار دەبێت لیبوردن بکات

وتەبێژی کۆشکی کرملین ڕایگەیاند کە ئەگەر بەریتانیا شایەت وبەڵگە بۆ پاوەجی کردنی دەسوەردانی ڕوسیا لە مەسەلەی ژاراوی بوونی ئەفسەری پێشووی هەواڵگری ڕوسی نەدات بەدەستەوە دەبێ داوای لیبوردن بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، "دمیتری پسکوف" وتەبێژی کۆشکی کردملین ڕۆژی دوشەممە وتی لەندەن دەبێ بۆ تاوانە نەسەلمێندراوەکان لەدژی ڕوسیا لە ڕوداوی ژاراوی کردنی "سرگئی ئاسکرپیال" ئەفسەری پیشووی هەواڵگری ڕوس شایەت وبەڵگە بدات بە دەستەوە. پسکوف ، وتی: تاوانەکانی دەوڵەتی بەریتانیا لەدژی ڕوسیا ناڕەوایە وجیی قەبوڵ نیە . ئاڵوزیەکانی نێوان بەریتانیا وڕوسیا ، لە ماوەی ڕۆژەکانی ئەم دواییە لە بارەی ژاراوی بوونی سرگئی ئاسکر پیال وکچەکەی لە بەریتانیا پەرەی سەندووە. ترزامەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ، چواردەی مارس بە دوپات کردنەوەی ئیدعای دەوروڕۆڵی ڕوسیا لە ژاراوی کردنی ئاسکرپیال و کچەکەی لە شاری " سالزبری " لە باشووری لەندەن فەرمانی دەرکرانی بیست وسێ دیپلۆماتی ڕوسیا لەناوخاکی بەریتانیای دەرکرد. وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ڕوسیا یش ڕۆژی شەممە حەفدەی مارس لە کردەوەیەکی بەرانبەر لە چوونەدەری بیست وسێ دیپلۆماتی بەریتانیا دوابەدوای کردەوەی ئەم دواییەی لەندەن لە هەمبەر دیپلۆماتەکانی ڕوس هەواڵی دا.

سەرپەیڤ