ئادار 20, 2018 10:10 Asia/Tehran
  • وریایی دان سەبارەت بە کارەساتی کەم ئاویی لە جیهان

سەرۆک کۆماری بەرازیل رایگەیاند لەپێناو بەرگرتن لە کارەساتی کەم ئاویی لە جیهان دا نابێ کات بەفیڕۆ بدرێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەڕانسە، میشل تەمر سەرۆک کۆماری بەرازیل دوێنێ دووشەممە لەوتاردانی دەسپێکرانی هەشتەمین کۆڕبەندیی جیهانی ئاو لە بەرازیلیای پایتەختی بەرازیل وتی: هیچ کاتێک بۆ بەفیڕۆدان نییە سەبارەت بە پێش گرتن بە کارەساتی کەمئاویی.

تەمر وتیشی: ژیان لەسەر گۆی زەوی بەرەوڕوی مەترسییە، ئەگەر هەمووان بەرتەسکییەکانی سرووشت لەبەرچاونەگرن.

نزیک بە چل هەزار کەس بۆ وێنە نزیک بە پانزە سەرۆک کۆمار، ٣٠٠شارەوان لە وڵاتانی جۆربەجۆر و دەیان زانستوەر و چالاکوانی بواری ژینگە لەکۆڕبەندی جیهانیی ئاو ئامادەن.

ئەو کۆڕبەندە لەکاتێکدا بەڕێوە دەچێ کە شارە پڕحەشیمەتەکانی جیهان لەگەڵ قەیرانی کەمبوونی ئاودا بەرەوڕوون.

ڕێکخراوی نەتەوەکانیش لەڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند؛ نزیک بەنیوەی خەڵکی جیهان نزیک بە سێ ملیارد و٦٠٠ملوێن کەس لەناوچەگەلێکدا دەژین کە لەوانەیە، لانیکەم مانگێک لەساڵدا لەگەڵ کەمبوونی ئاو بەرەوڕوو بن.

ڕێکخراوی نەتەوەکان لەو ڕاپۆرەدا وشداریی دا؛ لەکاتێکدا کە داواکاریی بەتایبەت لە وڵاتانی ڕوو لەگەشە، لەپەرەسەندندایە پاشەکەوتە ژێرزەوینییەکانی ئاو خەریکە کۆتایی پێ دێ.

هەشتەمین کۆڕبەندی جیهانیی ئاو، هەتا ٢٣ی مارسی٢٠١٨ لەبەرازیلیای پایتەختی بەرازیل بەڕێوە دەچێ.