ئادار 20, 2018 10:20 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی بەریتانیاو یەکێتی ئوروپا لەسەر گشتیاتی خولی گواستنەوەی پاش برگزیت

دانوستانکاری باڵای یەکێتی ئوروپا سەبارەت بە برگزیت ڕایگەیاند کە لەگەڵ دەوڵەتی بەریتانیا ڕێککەوتن کراوە لەسەر بابەتی گشتی خولی تێپەڕاندن لەپاش چوونەدەری ئەو وڵاتە لە یەکێتی ئوروپا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، میشل بارنییە وتووێژکاری باڵای یەکێتی ئوروپا لەبارەی برگزیت دوێنێ دووشەممە لە بروکسل ڕایگەیاند، دوولایەن لەسەر گشتیاتی خولی گواستنەوە یان ئینتقالیی پاش برگزیت ڕێککەوتوون.

بارنییە رۆژی دووشەممە لەپرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ دەیڤید دەیڤیس وەزیری برگزیتی ئینگلیز، وتی: خولی ئینتقالیی کاتێک دەبێ کە بەریتانیا پاش چوونەدەر لە یەکێتی ئوروپا لە٢٩ی مارسی٢٠١٩، بێ دەوربینین لەدەم و دەزگە بڕیاردەرەکانی ئوروپا، لە یاساوڕێساکانی ئەو دامەزراوە پەیڕەوی دەکات.

بەقسەی بارنییە، ڕەشنووسی ئەو ڕێککەوتنە، ئەم حەوتە بۆ پەسەندکرانی سەرانی بیست و حەوت وڵاتی ئوروپایی کە لە بروکسل کۆبوونەوە، خرایەڕوو و ئەگەرلەگەڵیدا ڕەزامەندیی دەرببردرێ، قۆناخی دووهەمی دانوستانەکانی برگزیت بەتیشک خستنەسەر داهاتووی پەیوەندییەکانی بەریتانیاو ئوروپا دەس پێ دەکرێ.

ئەو بەرپرسە ئوروپاییە وتی: بەپێی ئەو ڕێککەوتنە، بەریتانیاش دەتوانێ بەپێچەوانەی ڕوانگەی پێشووی یەکێتی ئوروپا، دانوستانە بازرگانییەکان لەگەڵ وڵاتانی دیکەی غەیرەئوروپی دەس پێ بکات.

دەیڤید دەیویسیش لەو دانیشتنەدا، ڕێککەوتنە لەسەر خولی گواستنەوەو ئینتقالی بەهەنگاوێکی گرینگ ناوبرد لەڕەوتی چوونەدەری بەریتانیا لە یەکێتی ئوروپاو هیوای خواست، ئەو پرسە، دڵنیایی پێویست دەدا لەمەڕ دەسڕاگەیشتن بەڕێککەوتنی یەکجاریی برگزیت .

دانوستانە فەرمییەکانی برگزیت لەمارسی٢٠١٧ـەوە دەس پێ کراو بەریتانیا و یەکێتی ئوروپا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن ئەو ڕەوتە٢٩ی مارسی٢٠١٩ کۆتایی پێ بێ.

 

سەرپەیڤ