ئادار 21, 2018 02:55 Asia/Tehran
  • پوتین: ڕووسیا بەرەو کێبەرکێی چەکەمەنیانە ھەنگاو ھەڵناگرێت

سەرۆک کۆماری ڕووسیا دوای سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی وڵاتەکەی ڕایگەیاند: ڕووسیا سەرباری خافڵ نەبوون لە ئاستی بەرەڤانیی خۆی بەرەو کێبەرکێی چەکەمەنیانە ھەنگاو ھەڵناگرێت .

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە: وڵاتەکەی بە کێبەرکێی چەکەمەنییەوە تێوە ناگلێ، بەڵام لەگەڵ ئەمەش دا گرینگایەتیی پێویست بە ئاستی بەرەڤانیی وڵات دەدات.

ناوبراو وتیشی: گومان لەوەدا نییە کە  ئێمە گرینگایەتیی پێویست بە بەردەوام کردنی ڕەوتی بەھێزکرانی توانایی و ئاستی بەرەڤانیی وڵات دەدەین، بەڵام پێ لە سەر ئەوەش دادەگرم کە کەس بەنیازی جوڵانەوە بەرەو کێبەرکێی چەکەمەنیانە نییە، بەڵکو ڕووسیا حەز بە وتووێژی کارا دەکات لە گەڵ تەواوی وڵاتان داو دیارە ئەمە دەبێ لە لایەنی بەرامبەریش ببیندرێت.

پوتین ئامانجی یەکجاریی کاربەدەستانی ڕووسیای تەناھی ساز کردن بۆ خەڵک و کەم کردنەوەی ژمارەی ئەو کەسانە ڕاگەیاند کە لەژێر ھێڵی دەستکورتی دان و وتیشی: ئێمە دەرفەتی ئەوەمان ھەیە کە ھەوڵەکانمان لە داھاتوودا بۆ بنیات نانەوەی وڵات بەکار بێنین.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا پێشی داگرت کە: ھێزی بەڕێوەبەرایەتی لە داھاتوودا زیاتر لە سەر چارەسەری گرفتی نێوخۆیی وڵات چڕ دەبێتەوە ھەتا گەشەی ئابووری ڕەوتێکی خێراتر پەیدا بکات و کەرتی پاکپارێزی، فێرکاری، زانست و ژێرخانەکان گەشە بستێنن. ئا بەم پێیە دابین کردنی تەناھیی خەڵک ئامانجی سەرەکیی ھێزی بەڕێوەبەرایەتیی دێتە ئەژمار.