ئادار 21, 2018 12:05 Asia/Tehran
  • قسە پڕوپوچەکانی ترامپ دژبە ئێران لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ پاشمیری سەعوودیا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوێنێ سێشەم لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ " محەممەد بن سلمان "ی پاشمیری سەعوودیا لە کۆشکی سپی ، جارێکی تر دەستی کردە دوپاتکردنەوەی بانگەشەکانی لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، دونالد ترامپ لەم دیدارە دا ئیدعای کرد ئێران ڕەفتارو ئاکاری شایستەی لەگەڵ ڕٶژهەڵاتی ناڤین وجیهان دا نەبووە. سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها بە گرێبەستە زۆر گرانەکانی چەکەمەنی کە لە نێوان ئەم وڵاتە وڕژێمی سەعودی بەستراوە ئاماژەی کردو وتی: ئەمریکا هۆگرە بە فروشتنی چەکی زۆرتربە عەرەبستانی سەعودی. وەلیعهدی عەرەبستان ڕٶژی سێشەممە بۆ دیداری دوو حەوتەیی چوو بۆ واشنتۆن. " محەممەد بن سلمان " لە کاتی بە دەسەڵات گەیشتنیەوە وەکوو وەلیعهدی عەرەبستان بیست ویەکی ژوئەنی دووهەزاروحەفدە لە پێناوی بەرژەوەندی ئەمریکا وئیسراییل هەوڵی زۆری داوە . ڕژێمی سەعودی لە هاوپەیمانانی سەرەکی ئەمریکا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤینە. دیداری ترامپ لەگەڵ وەلیعهدی عەرەبستانی سەعودی لە حاڵیکدا ئەنجامی گری کە یەمەن لە سێ ساڵی ڕابردوو ئاماجی پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی سەعودی بە پشتیوانی ئەمریکایە . لەم دەسدرێژیە دا هەتا ئێستاکە فرەتر لە چواردە هەزارکەسی سێڤێلی یەمەنی کە زۆربەیان ژن ومنداڵن کوژراون و ملوینان کەس ئاوارە بوونە. سوپاکانی سووریا وعێراق ئەم دواییە بە یارمەتی موستەشاری کۆماری ئیسلامی ئێران توانیان دۆسیەی تاقمی تیرۆریستی داعش لەم دوو وڵاتە داخەن وکۆتایی پێ بهێنن. کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاقمە تیرۆریستەکان لە عێراق وسووریا بە داواکاری ڕەسمی ئەم وڵاتانە ، یارمەتی موستەشاری ئەدات بەوان، کاروکردەوەیەک کە بەهیچ لەونێک ترامپ پێ خۆش نیە. 

سەرپەیڤ