ئادار 21, 2018 16:41 Asia/Tehran
  • دۆناڵد ترامپ سەرەرای داواکاری ڕاوێژکارە ئاسایشیەکانی پیرۆزبایی کرد لە سەرکەوتنی

"دوناڵدترامپ" لەمیانەی پێوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ "ڤیلادیمیر پوتین" هەڵبژاردنەوەی سەرلەنوێی ناوبراوی بۆ سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی پیرۆز کرد. سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەو پیرۆزباییەی بە لەبەرچاونەگرتنی داوکاری و وریایی دانی ڕاوێژکارە ئاسایشیەکانی بە هاوتا ڕوسیەکەی ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا بە گیڕانەوە لە گۆڤاری لوفیگارو ، کرملین لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند کەلەم پێوەندیە دا سەرۆک کۆمارانی ڕوسیا وئەمریکا لەمەڕ بەڕێوەچوونی دیداری دوو لایەنە لە ئاستی باڵالەگەڵ یەکتر وتووێژیان کرد. ترامپ بە پشت ڕاست کردنەوەی ئەم پێوەندیە تەلەفونیە ڕایگەیاند کە ئەگەری هەیە لە داهاتویەکی نەزۆر دوور لەگەڵ پوتین دیدارو لەمەڕ پیشبڕکیی چەکەمەنی کە خەریکی دەربازبوون لە کۆنترۆڵە لەبارەی  دۆخی ئوکراین وسووریا ووتووێژ بکات. کرملین هەروەها ڕایگەیاند کە پوتین وترامپ لەسەر پێویستی هاوکاری بۆ پیشگیری لە ڕودانی پێشبڕکیی چەکەمەنی وبەربەرەکانێ لەدژی تیرۆریسم ، دۆخی سووریا ، ئوکراین ، کوریای باکوور وقوڵ بوونی پێوەندی ئابووری نێوان دوو وڵات پیداگریان کرد .بەڵام واشنتۆن پوست لە ڕاپۆرتێکدا نوسیی : تیمی ئەمنیەتی نیشتمانی ترامپ داوایان لیی کردبوو لە پێوەندی تەلەفونی لەگەڵ پوتین ، سەرکەوتنەکەی لە چوارەمین خۆلی سەرۆک کۆمارەتی پیرۆزبایی نەکات. ئەوان تەنانەت وشەی " پیرۆزبایی نەکەی" یان بە پیتی گەورە لە یادداشتی خۆی بۆ ناوبراو نوسیبوو.بەڵام پوتین هیچ سەرنجێکی نەدا بەم داواکاریە .