ئادار 22, 2018 13:59 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپا: ناردەمەنیی ئەورووپا ھەڕەشەی ئاسایشتی بۆ ئەمریکا نییە

سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپا پێی داگرت: یەکێتیی ئەورووپا ھەوڵی ئەوەدەدات کە لەو باج و تەعرەفانەی ئەمریکا لە سەر پۆڵاو فافۆن خۆی ھەڵاوێرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، لە ھەل و مەرجێکدا کە بڕیار وایە سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا پێنج شەممەو ھەینی ٢٢و ٢٣ی مارچ لە کۆبوونەوەی برۆکسێڵ دا ئاڵ و گۆڕە تازەکان لە پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا لێک بدەنەوە، داناڵد توسک سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپا پێی داگرتووە کە، گرفتی سەرەکیی دانیشتنەکەی برۆکسێڵ پێشگرتن بە تێکچوونی ڕێکمەندیی بازرگانیی نێونەتەوەییە.

داناڵد توسک سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپا ڕۆژی چوارشەممە وتیشی : ڕێبەرانی ئەورووپا لەو دانیشتنەدا سەبارەت بە شێوازی وەڵام دانەوەی ھەڵوێستی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە بازرگانیی  جیھانی کە بۆی ھەیە ئیش و کارەکان لە سەرتاسەری جیھان بخاتە مەترسییەوە، وتووێژ دەکەن.

داناڵد توسک سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپا وتووشیەتی:گرفتی بەکۆمەڵ و ھاوبەشی یەکێتیی ئەورووپا ئەمەیە کە پێش بە تێکچوونی پەیوەندییەکانی واوەتر لە ئاتڵانتیک و ڕێکمەندیی بازرگانی بگرێت لە سەر بنەمای یاساو پێوەرە نێونەتەوەییەکان.

داناڵد توسک سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپا پێی داگرتووە: ڕێبەرانی ئەورووپایی ڕۆژی ھەینی ھەروەھا سەبارەت بە دانوستانی زیاتر بە مەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەریی برگزیت لە سەر شارومەندان و کۆمپانیا ئەورووپیەکان باس و وتووێژ دەکەن.