ئادار 22, 2018 15:18 Asia/Tehran
  • زاخارۆڤا : ھەواڵی ھەگەری وازھێنانی لاڤرۆف ساختەیە

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئەو دەنگوباسەی لە ھێندێک لە میدیاکاندا سەبارەت بە ھەگەری وازھێنانی سێرگەیی لاڤرۆف لە پۆستەکەی بڵاو بوونەتەوە ساختەیە .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی میهر بەگێڕانەوە لە ئەلنەشرەوە، ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێکدا بەرامبەر بەو دەنگوباسەی کە لە ھێندێک لە میدیاکاندا سەبارەت بە ھەگەری وازھێنانی سێرگەیی لاڤرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە پۆستەکەی بڵاو بوونەتەوە ، کاردانەوەی پیشان دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە:وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا  گەلێک جارو لە بۆنەی جۆربەجۆردا بەرامبەر بە دەنگۆی ھاوپەیوەند بە لابردن و دانانی خاوەن پۆستەکان لە نێو دەوڵەتی ڕووسیا لە چوارچێوەی گەڵاڵەی ناسراو بە (بەرنامەکانی لاڤرۆف) کاردانەوەی پیشان داوە.

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتووشیەتی: لەوباوەڕەدام کە ھەواڵەکەی RTVI  لەم پەیوەندییەدا ساختەیە، لەوانەیە ئەم ھەواڵە ساختەیە بە شێوەی نائەنقەست بڵاو بووبێتەوە، بەڵام  کێ دەڵێ وایە ؟

پێشتر وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتیی ڕووسیاش ئامۆژگاریی ئەوەی کردبوو کە کاربەدەستانی مۆسکۆ خۆیان لە قەرەی ڕادەربڕین سەبارەت بە ئاوا چاوڕواو بۆچونگەلێک نەدەن.