ئادار 22, 2018 17:14 Asia/Tehran
  • ئوکراین بەرنامەی هاوکاری ئابووری لەگەڵ ڕوسیای وەلا نا

دەوڵەتی ئوکراین ڕایگەیاند بەرنامەی هاوکاری ئابووریی 2020-2011 لە نێوان ئەم وڵاتە وڕوسیای وەلا ناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕوێترز ، دەوڵەتی ئوکراین ڕۆژی چوارشەممە لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند : ئەم کارە لە وەلامی بەرتەسکیەکانی ڕوسیا لەدژی ئوکراین وەکوو هەڵپەساردنی ڕێککەوتنی تیجارەتی ئازادی ڕوسیا و ئوکراین ، ئەنجامی گرتووە. بەرنامەی هاوکاریی ئابووریی ئوکراین وڕوسیا کە لەساڵی دووهەزارو یازدە مۆرکرا، نەخشەڕێگایەک بۆ گەشە وپەرەی بەشداری ئابووری دوو وڵات بوو. لەم بەرنامەیە ، چەند ناوچە وەکوو ئەولەویەت وسەرەتی هاوکاری تیجاری ، لە بواری وزە ، ئاسمانەوانی و گەردوون پێوان ، گەمیی سازی وکشت وکاڵ دیاری کرابوو. ئوکراین لەساڵی دووهەزارو شازدە پەیوەست بووە بە ناوچەی ئازادی تیجاری لە یەکیەتی ئوروپا وئەم کردەوەیە بووە بە هۆی ئاڵوزی لە پێوەندی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕوسیا . بەم حاڵەوە ، ڕوسیا لە ساڵی ڕابردوو ی دووهەزارو حەڤدە بە بارستای ئاڵووێرەکانی تیجاری بە بایەخی یازدە ملیارد وسەد ملوین دوڵار ، گەورەترین شەریکەی تیجاریی ئوکراین بوو.

سەرپەیڤ