کارناسێکی ئەمریکی :ستراتژیای ئەمریکا ، کەڵک وەرگرتن لە تیرۆریسمە
کارناسێکی ئەمریکایی وتی: کەڵک وەرگرتن لە تیرۆریسم لەڕیزی ستراتژیەکانی سیاسەتی دەرەوەیی ئەم وڵاتەیە .
" پۆل ئاتوود " مامۆستای مۆتاڵای ئەمریکا لە زانکۆی ماساچوسێت لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا ، ئەمریکا وعەرەبستانی بە هۆکاری پەرەی توندڕەوی خوازی و سەرھەڵدانی داعش لە سووریا وعێراق زانی ووتی: تیرۆریسم ، ئامێریکە لە ستراتژیای سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکادا . " پۆل ئاتوود" وتی: پشتیوانی لە سیاسەتەکانی عەرەبستان کە لە پێناوی پەرەی توندڕەوی خوازی بووە ، پێشان ئەدات کە ڕوانگەی کۆشکی سپی بەرامبەربە ترۆریسم ، ئامیرانەیە .ئەم کارناسە ئەمریکیە هەروەها وتی: پشتیوانی عەرەبستانی سەعودی لە هێزەکانی نێزیک یا هاوپەیمانی داعش، بە ئاشکرا لەگەڵ ئیدعا و بانگەشەکانی ئەمریکا لە مەڕ بەرەنگاربوونەوەی ئەم تاقمە توندڕەوە لە سووریادا دژایەتیی ھەیە . ئەم نوسەرە ئەمریکاییە وتی: شایەت وبەڵگەکان پێشان ئەدەن، ئەمریکا بە شێوەی ناڕاستەوخۆ بە پشتیوانی کردن لە هێزەکانی بەناو نێوانڕەو لە سووریا لەداعش پشتیوانی کردووە هەتا لەمەڕ سەرنخون کردنی ئەسەد هەوڵ بدەن.