ئادار 23, 2018 13:22 Asia/Tehran
  • داواکاریی چاوەدێری ماڤی مرۆڤ لە یەکێتی ئەوروپا

چاوەدێری ماڤی مرۆڤ داوای لە سەرۆکانی یەکێتی ئەوروپا کرد کاردانەوەیان بێت بەرامبەر بە هەڵس و کەوتی سنوورڤانانی تورکیا لەمەر بەرەوڕووبوونەوەیان لەگەڵ ئاوارەکانی سووریا .

  چاوەدێری ماڤی مرۆڤ ڕۆژی پینجشەممە لە ڕاپۆرتێک دا بە سەردێری"تورکیا: ڕاگواستنەوەی بە کۆمەڵی خەڵکی سوریا"  وێرای ئیشارەت دان بە گەندەڵی  سنوورڤانانی تورکیا لە کاتی هەڵس وکەوتیان لەگەڵ ئاوارە سوریاییەکان وتیشی، یەکێتی ئەوروپا دەبێ لە کۆبوونەوەی ٢٦ مارچی ٢٠١٨ لە بۆلگاریا ، ئانکارا بخاتە ژێر گوشار تا ئیزن بدەن کەسانی سیڤیلی سوریایی برۆنە نێو خاکی تورکیا و یارمەتی پێویست وەربگرن.

  بە گوێرەی  ئەم ڕاپۆرتە  ، هێزە ئاسایشییەکانی تورکیا لە دیسەمبەری ٢٠١٧ ەوە لە ڕۆژ دا سەدان بە لە هەندێک لە ڕۆژەکان هەزاران پەناخواز لە سنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ سوریا دا قۆڵبەست کردووە وڕایانگواستوون بۆ ناوچەی کاولکراوی جەنگی لە ئەدلیبی سوریا دا .

  چاوەدێری ماڤی مرۆڤ لە ناوەڕاستەکانی فیڤرییەی ڕابردوو بە پێی قسەکانی شارومەندانی سوری ڕایگەیاند پەلامارە ئاسمانییەکان لە دەیرۆزوور و ئەدلیب هۆی سەرەکی ئاوارە بوونی ئەوانە بە لەونێک کە ئەم ئاوارانە، چاریەکیان جگە لە هەڵاتن بۆ نەمابوو.

ئەوە لە حالێکدایە ، فەرمانگەی بەڕێوە بەرایەتی کۆچبەری لە وەزارەتی نێو خۆی تورکیا ئیدعای کرد بوو کە هێزەکانی سنوورڤانی ئەم وڵاتە بە دوای پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان دژی ڕێکخراوەکانی ترۆریستین.

 شایانی باسە دەوڵەتی  تورکیا یش ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە  کوژرانی ئاوارە سوریاییەکانی ڕەدکردۆتەوە و ئیدعای کرد پەنای داوە بە ملوێنان ئاوارەی سوریایی.

 ڕێکخراوی نەتەوەکان وتوویەتی ئەگەرچی تورکیا میوانداری پتر لە سێ ونیو ملوین ئاوارەی سوریاییە بەڵام دەبێ بە گوێرەی یەکێ لە گرنگترین بنەماکانی مافی مرۆڤ لە پەناخوازە سوریاییەکان ئاگاداری بکات.

سەرپەیڤ