ئادار 23, 2018 18:02 Asia/Tehran
  • پێداگری پنتاگۆن لەسەر درێژەی داکۆکی کردن لە تاوانکارییەکانی ئالی سعود

ماڵپەڕی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا واتە پنتاگۆن، جارێکی تر و دوای وتووێژ لەگەڵ پاشمیری عەرەبستان لەسەر درێژەی داکۆکی کردن لە تاوانکاری ئالی سعود لە یەمەن، پێداگری کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن،  ماڵپەڕی  وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا وێڕای بەئەرێنی وەسف کردنی چاوپێکەوتنی جەیمز ماتیس وەزیری بەرگری ئەم وڵاتە لەگەڵ محەممەد بن سەلمانی پاشمیری و وەزیری بەرەڤانیی عەرەبستان، وتی : دوو لایەن لەسەر بەهێزکردن و درێژەی  هاوکاریی ئاسایشی  لە شەڕی زاڵمانە بە دژی خەڵکی یەمەن، پێداگرییان کردووە.

بەوتەی  دانا  وایت  وتەبێژی باڵای  پنتاگون، لە بەیاننامەیەک دا ڕاگەیەندراوە  کە لەم کۆبوونەوەیە سەبارەت بە پرسگەلێکی وەک  پرسی ئاسایشی ناوچەیی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و چۆنیەتی هەڵس و کەوت لەگەڵ هەڕەشەکانی ناوچەیی لەڕێگەی  کەناڵی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس،  باس و ڕاوێژ کراوە.

وایت هەروەها  وتی  : ماتیس  و بن سەلمان  لەم کۆبوونەوەیە لە سەر گرینگایەتی  هاوکاری سەربازی ئەمریکا لەگەڵ عەرەبستان  لە شکست دانی خۆیان وتەنی ڕێکخراوە تیرۆریستی و واوە نەتەوەیییەکان و داکۆکی کردن لە دەوڵەتی هەڵاتووی یەمەن، پێداگرییان کرد .

ڕژێمی تاوانکاری عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا و رژێمی زایۆنیستی لە مانگی مارسی ساڵی 2015  دەستی داوەتە  پەلاماری سەربازی  بۆسەر یەمەن و بایکۆتی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە بەبیانووی  گەڕاندنەوەی عەبدرەبە مەنسوور هادی،  سەرۆکی دەست لەکارکشاوەی یەمەن بۆ سەر دەسەڵات .

سەرپەیڤ