ئادار 24, 2018 12:51 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان بەدژی توندوتیژی پۆلیس بەرامبەر  ڕەش پێستانی ئەمریکایی

ژومارێک لە خەڵکی ئەمریکا بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر کوژرانی کوڕێکی ڕەش پێست لەلایەن پولیسی وڵاتەکەیانەوە خۆپیشاندانیان وەڕێ خست .

بەپێی ڕاپۆرتی رویتەرز، بەشدارن لەم خۆپیشاندانە کە ڕۆژی هەینی لەشاری ساکرامنتۆ لە ئەیالەتی کالیفۆرنیا بەڕێوە چوو بە بەرزکردنی دروشم و  پارچەنووسگەلێک، توندوتیژی پۆلیس بەدژی ڕەش پێستەکانیان  ئیدانە کرد .

خۆپیشاندەران ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر کوژرانی ستفۆن کلارک  لاوی بیست و دوو ساڵانی ڕەش پێست کە لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا بوو  .

وێنەی ڤیدیویی بڵاو کراوە  نیشان دەدات پۆلیسی ئەمریکا بیست جار تەقەی لەم لاوە ڕەش پێستە کردووە.

پۆلیس ڕایگەیاند کە گومانی کردووە بە کەرەستەیەک کە لەدەستی ئەم لاوە بووە بەڵام دواجار  ئاشکرا بوو کە ئەو کەرەستەیە تەلەفۆنی کوڕەکە بووە .

ڕۆژنامەی واشینگتۆن پۆست ڕایگەیاند کە پۆلیسی ئەمریکا لەساڵی 2017 نیزیکەی 987 کەسی بە زەبری گوللە کوشتووە کە  زوربەیان ڕەش پێست بوونە.