پەرەسەندنی جیهانی نرخی پەتڕۆڵ دوابەدوای وتووێژ لەسەر چارەنووسی بەرجام
دوابەدوای هەندێ وتووێژ سەبارەت بە داهاتووی ڕێککەوتنی ناڤۆکی نرخی جیهانی پەتڕۆڵ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی هەشت هەفتەی ڕابردوودا .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی وال ستریت ژورنال نرخی جیهانیی نەوت لە کاردانەوە بەرامبەر ئەگەری چوونەدەری ئەمریکا لەبەرجام لە کۆتایی سات و سەودای ڕۆژی هەینی گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی لەماوەی هەشت حەوتەی ڕابردوودا .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە نەوتی نەپاڵاوتەی شیرین بۆ ڕادەست کردن لە مانگی مەی بە گەشەی سەتی دوو و نیوی ، لە بازاڕی مامەڵەی بازڕگانی نیویۆرک هەربەرمیل 65 دولار و 88 سێنت مامەڵە کرا .
نرخی هەر بەرمیل نەوتی نەپاڵاوتەی برێنتیش کە وەک مەرجەعی نرخەکان دەناسرێت، بە سەتی دوو پۆینت دوو پەرەسەندنەوە، گەیشتە حەفتا دولار و 45 سێنت .
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە جان بولتون سیاسەتڤانی توندرەو و ناسراو بە هەڵوێستی دژە بەرجامی وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی نوێی خۆی دیاری کرد .
ژومارێک لێکۆڵەر ئەم هەوڵەی ترەمپ بە نیشانەی نیازی ئەو بۆ وەدەرنانی واشینگتۆن لەم ڕێککەوتنە دەزانن .
کارناسانی ئابووری لەسەر ئەم باوەڕەن کە جێبەجێ کرانی بڕیاری ترەمپ لە سەپاندنی تەعرفەی قورس بەسەر هاوردەی پۆڵا و ئالۆمینیومیش وەک دەستپێکی شەڕی بازرگانی لە پەرەپێدانی نرخی جیهانی نەوت، دەوری هەبووە .