ئادار 24, 2018 18:49 Asia/Tehran
  • هەڵبژێردرانی

ڕەخنەگرانی هەڵبژاردنی جان بۆڵتون بۆ پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەسەر ئەو باوەڕەن کە بەم هەڵبژاردنە هەستی دوورخرانەوەی ئەمریکا لە چەندلایەنەخوازی لەنێوان ئەو دیپلۆماتانەی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لایەنگری وتووێژو سازانن جارێکی تر بەهێزتر بۆتەوە.

هەواڵدەریی  فەرەنسا لە ڕاپۆرتێک دا لە بنکەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک نووسی : جان بولتون  کە  لە ساڵانی 2005 هەتا 2006  نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان بوو، شەڕخوازێکی  زۆر بێژ و لایەنگری زۆربێژی بەتایبەتی لە دۆسیەکانی کۆریای باکوور و ئێرانە  و نەتەوەیەکگرتووەکان  دەبێ خۆی لەگەڵ گەڕانەوەی ناوبراو بۆ سەر دەسەڵات لە ئەمریکا ئامادە بکات  .

هەواڵدەریی فەرەنسا وتیشی : ئەم  توندرەوە لە سەردەمی  خزمەتی لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە قسەی دنەدەرانە بە دژی نەتەوەیەکگرتووەکان، وتبووی کە  ئەگەر بنکەی ئەم دامەزراوەیە  کە سی و هەشت نهومە ،  دە نهوم کەمتر بێتەوە،  هیچ جیاوازییەک بە دی نایات.

بەپێی ئەم ڕاپورتە  ریچارد  گووان،  لە ئەنجومەنی پێوەندی دەرەوەیی ئەورووپا سەبارەت بە بولتون  وتی : کەمتر کەسێک هەیە کە بە قەدەر بولتون متمانەی بە کومەڵگەی نێودەوڵەتی نەبێت.

دیپلوماتێکی  ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان  کە ویستی ناوی ئاشکرا نەبێت  وتی : بولتون  یەکێک لە توندڕەوترین کەسان لەم دەوڵەتەیە  .

ناوبراو بەتەواوی دژی نەتەوەیەکگرتووەکانە. هەڵبژاردنی ناوبراو  ڕەنگە  ئەورووپییەکان ناچار بکات کە بەسیج بنەوە.

دونالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو  ڕایگەیاند  جان بولتون  وەک ڕاوێژکاری نوێی ئاسایشی نەتەوەیی ناوبراو جێگری هربرت مەک مەستر دەبێت .

سەرپەیڤ