نیگەرانی دەربڕینی یەکێتیی ئەورووپا بەرامبەر بە توندی و تیژییەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خۆپیشاندەرانی فەلەستینی
وتەبێژی یەکێتیی ئەورووپا شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند هەندێ پرسیاری جیددی سەبارەت بە ڕادەی دەکارهێنرانی زەبرو ز ەنگ لە لایەن هێزە سەربازیەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە دژ بە خۆپیشاندەرانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە هەیە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "مایا کاسیانچیج" Maya Kasianchić بە نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر بە توند و تیژییەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی چەوساوەی فەلەستین، خوازیاری لێکۆڵینەوەی ڕوونو شەفاف سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕۆژی هەینیی لە کەرتی غەززە بوو.
هەینیی ڕابردوو لە هەشتەمین ڕۆژی ڕێپێوانی "مافی گەڕانەوە"دا ، ١٠ فەلەستینی بە هۆی ئەوەی وەبەر گوللەی راستەوخۆی زایۆنییەکان کەوتن شەهید بوون و زیاتر لە ١٣٠٠ کەسیش بریندار بوون.
فدریکا موگرینی ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپایش ئەمدواییە خوازیاری لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و شەفاف سەبارەت بە کەڵک وەرگرتنی هێزە سەربازییەکانی زایۆنی لە گوللەی جەنگی لە خۆپیشاندانی ٣٠ی مارس لە کەرتی غەززە ببو.
هەزاران فەلەستینی ٣٠ی مارس لە چل و دووەمین ساڵڕۆژی "ڕۆژی زەوین" لە خۆپیشاندانێکی ئاشتیانەدا بە ناوی "مافی گەڕانەوە" بەرەو ناوچە سەرسنوورییەکانی نێوان کەرتی غەززە و فەلەستینی داگیرکراو وەڕێ کەوتن کە بەرەوڕووی پەلاماری هێزە سەربازییەکانی ئیسراییل بوونەوە. لەم ڕۆژەدا لانیکەم ١٧ فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە هەزار و چوارسەد کەسیش بریندار بوون.
لە ٣٠ی مارسەوە تا ٧ی ئاپریل، ٢٩ فەلەستینی بە زەبری گوللەی سەربازانی ئیسراییل شەهید بوون و زیاتر لە ٣٠٠٠ کەسیش بریندار بوون.
زۆرێک لە وڵاتان لەوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تا ئێستا ئەم جەنایەتەی زایۆنییەکانیان ئیدانە کردووە.
ڕێپێوانی فەلەستینییەکان لە ساڵڕۆژی "ڕۆژی زەوین" وەبیرهێنەری بڕیاری ڕژێمی زایۆنی بۆ داگیر کردنی زەوی و زاری فەلەستینییەکان لە ٣٠ی مارسی ساڵی ١٩٧٦ـە کە هەموو ساڵێ بەڕێوە دەچێ.