نیسان 15, 2018 13:31 Asia/Tehran
  • نوێنەرانی سێ وڵاتی دەستدرێژکار بۆسەر سوریا: دیسان ئامادەین پەلامار بکەینەی سەر ئەم وڵاتە

نوێنەرانی ئەمریکا، بەریتانیا وفەرەنسا لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان وێڕای بەرگری کردن لە دەستدرێژی نایاسایی خۆی بۆسەر سوریا ئیدعایان کرد ئەگەر پێویست بێت ، دیسانیش پەلامار دەکەینە سەر ئەم وڵاتە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نیکی هێیلی  نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان  ڕۆژی  شەممە لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەم ڕێکخراوەیە کەلەسەر داوای ڕووسیا و لە کاردانەوە بەرامبەر هەوڵی نایاسایی و یەک لایەنەی ئەمریکا، بەریتانیا  و فەرەنسا  بە دژی دەسەڵات و سەروەری خاکی سوریا بەڕێوە چوو، وتی  : ئەمریکا و هاوپەیمانانی  بەیانی شەممە  دامەزراوەکانی شیمیایی سوریایان داوەتە بەر پەلامار و ئەگەریش  پێویست بێت   دیسان ئەم پەلامارە  دووپات  دەکەینەوە . 

هەیلی کە وڵاتەکەی هەمووکات لایەنگری تیرۆریست بووە و بۆ چەندەمین جار بۆسەر وڵاتانی سەربەخۆ  پەلاماری سەربازی  یەک لایەنەی هەبووە، ئیدیعای کرد  :  ئەمریکا و هاوپەیمانانی هەر کارێک کە پێویست بێت لە بواری دیپلۆماسی ئەنجامیان داوە  هەتا بەرنامەی  چەکی شیمیایی لە سوریا ، بوەستێ.

کارێن  پیرس ، نوێنەری بەریتانیا لە نەتەوەیەکگرتووەکانیش  لەم کۆبوونەوە  وێڕای پاسادانی دەستدرێژی سەربازیی ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا بۆسەر دیمەشق، ئیدیعای کرد: لەندەن هەموو هەوڵی خۆی ئەنجام داوە کە زیانێک لە خەڵکی سیڤیل نەکەوێت  . 

پیرس  بە ئاماژەدان بەمەی سوریا هەموو چەکی شیمیایی  خۆی لەناونەبردووە لە وتاردانێکی گاڵتەجاڕانە  ئیدیعای کرد کە  هاوڕێ لەگەڵ فەرەنسا و ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ڕێگەچارەی سیاسی لە سوریا هەوڵ دەدات.

ئەمریکا و هاوپەیمانانی  بەیانی ڕۆژی  شەممە بەبیانووی پەلاماری شمیایی لە دوومای سوریا، دیمەشقی پێتختی سوریایان دایە بەر پەلاماری مووشەکی و ئاسمانی .

سەرپەیڤ