نیسان 17, 2018 17:27 Asia/Tehran
  • شپرزەبوونی بارودۆخی ژیانی ئاوارەکانی ڕۆهینگیا لەسنووری بەنگلادش

فدراسیۆنی جیهانی خاچی سوور ومانگی سوور لەشاری ژنێڤی سوئیس نیگەرانی دەربڕی لەمەڕ شپرزەبوونی بارودۆخی ژیانی ئاوارەکانی رۆهینگیا لەناوچەی کاکس بازاڕی بەنگلادش.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی تەسنیم بەگێڕانەوە لە رۆیتەرز، فدراسیۆنی نێودەوڵەتیی خاچی سوور و مانگی سوور لەحاڵێکدا نیگەرانی باری نەگونجاوی ژیانی خەڵکی ئاوارەی رۆهینگیا لەناوچەی کاکس بازاڕ لەسەرسنووری بەنگلادشە کە تائێستا تاوانکاریی بەرفراوانی هێزەکانی سوپاو بودائییە توندڕەوەکانی میانمار لەدژ ئەوان هەزاران کوژراو و بریندار وبەسەدان هەزار ئاوارەی لێکەوتووەتەوە.

هاوکات لەگەڵ دەس پێ بوونی بارانە وەرزییەکان لەبەنگلادش، هێزە فریاگوزارە نێودەوڵەتییەکان خەریکی چڕکردنەوەی هەوڵەکانیانن بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی ئۆردوگاکانی ئاوارە رۆهینگیاییەکان لەناوچەی کاکس بازاڕ بەڵام نیگەرانی زۆر لەمەڕ هەستانی لافاو و جمینی زەوی لەو ناوچەیە لەئارادایە کە نەکا نەخوازراو رەگەزکوژییەکی دیکە ئەمجارە لە خاکی بەنگلادش ئەنجام بگرێ.

ئەوە لەکاتێکدایە کە بەرپرسانی میانماری و بەنگلادشی لەمانگی نۆڤمبەری٢٠١٧، بۆ گەڕانەوەی نزیک بە٩٠٠هەزار ئاوارەی رۆهینگیایی لە بەنگلادش بۆ میانمار ڕێککەوتننامەیان مۆرکرد، بەڵام لەوکاتەوە تائێستا نەک هەر هەنگاوێکی جیددی هەڵنەگیراوە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بەڵکوو ئێستا ژماری ئاوارە میانمارییەکان لە بەنگلادش گەیشتووەتە نزیک یەک ملوێن کەس.

کردەی ئەم دواییەو تەواو سەمبولیکی حکومەتی میانمار لەگەڕانەوەی ئاوارە رۆهینگیاییەکان لە بەنگلادش بۆ میانمار و هەروەها درێژەی کردە ڕەگەزپەرستانەکانی ئەو وڵاتە لەکاتێکدایە کە نەک هەر حکومەتی بەنگلادش ڕەخنەی گرتووە لە سیاسەتی هەڵخەڵەتێنەر و دژ بەیەکی بەرپرسانی میانماری لەمەڕ ڕەوتی گەڕانەوەی ئاوارەکانی رۆهینگیا بۆ میانمار ، بەڵکوو ئەو پرسە لەگەڵ ڕەخنەی کۆڕ ونێوەندە نێودەوڵەتییەکانیش بەرەوڕوو بوو.

ڕێکخراوی نەتەوەکانیش چەند ڕۆژ لەمەوبەر سوپای میانماری لەبەر ئەنجامدانی تاوان و توندوتیژیی جینسی بەرفراوان دژ بەژنان و کچانی موسڵمانی ڕۆهینگیایی خستە نێو لیستی ڕەش و هەروەها ڕێکخراوەکانی دیکەی مافی مرۆیی لەڕاپۆرە جیاجیاکانیان، بەپشت ڕاست کردنەوەی دەسدرێژکاریی و کوشتاری بەکۆمەڵ لەدژ موسڵمانانی رۆهینگیایی بۆ وێنە کۆرپەلەو منداڵان لەلایەن سەربازانی میانماری ، وەک "تاوان لەدژ مرۆڤایەتی" ناویان برد.

سەرپەیڤ