نیسان 18, 2018 18:48 Asia/Tehran
  • ڕاپۆرتی ڕێکخراوەیەکی ئەورووپی لە بارەی ھێرشە کیمیاییەکەی سەر دومای سووریا

ئەنستیتۆیەکی سوییسڕایی بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی ئیزگەیەکی تەلەفزیۆنی ڕایگەیاند: ھیچ جۆرە بەڵگەیەک لەمەڕ بەکارھێنرانی چەکی کیمیایی لە دومای سووریادا لە ئارادا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی نەمسایی ( دی پرسی ) دامەزراوەی توێژینەوەی سوییسڕایی ( بازرگانی و ئابووریی بازل)، ڕاپۆرتی خۆی بە پشت بەستن بە لێکۆڵینەوەی مەیدانیی ئەم ئیزگە تەلەفزیۆنییە ئەمریکییە ناسراو بە ( ئۆ ئەی ئێن ئێن ) کە لە دانیشتووان و پزیشکانی ناوچەکەی پرسی بوو ڕاگەیاند.

ئەم دامەزراوە سوییسڕاییە ھەروەھا ڕایگەیاند: بۆ دەست ڕاگەییشتن بە ئاشتی لە سووریا دەبێ تەواوی ھەنگاوە سەربازیەکانی بەدەر لە چوارچێوەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕاگیردرێت.

ئەمریکا ھاوڕێ لەگەڵ بریتانیاو فەرانسا بانگەشەی بەکارھێنرانی چەکی کیمیایی لە شاری دوما لە غوتەی ڕۆژھەڵاتی سووریا دەکەن و ھەر بەم بیانووەشەوە ڕۆژی شەممە چواردەی ئاپریلی ٢٠١٨ ھێرشی موشەکییان کردە سەر سووریا.

دوای ئەم ھێرشە موشەکییە باس و خواستی زۆر سەبارەت بە یاسایی بوون و یان یاسایی نەبوونی ئەم ھێرشە موشەکییە و ڕۆڵی ڕۆژئاوا لە سووریادا ھاتە ئاراوە.

بە پێی دان پیادانانی زۆرێک لە کارناسان و لێکۆڵەران، ئەم ھێرشە موشەکییە لە سەر بنەمای ھێمدێک پاسای بێ بەڵگەو نایاسایی ئەنجامی گرتووە.

سەرپەیڤ