نیسان 19, 2018 18:36 Asia/Tehran
  • داخوازیی نوێنەرانی ئەوروپی لە کۆنگرێسی ئەمریکی بۆ پشتیوانی کردن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی

نزیکەی ٥٠٠ نوێنەری پەرلەکانەکانی بریتانیا، فەرانساو ئاڵمانیا لە نامەیەکی کراوەدا بۆ نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا داوایان لێ کردن ھەتا پشتگری لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی گاردییەن،دوابەدوای بڵاو بوونەوەی دەنگ و باسێک لە بارەی ھەگەری بڕیاردانی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ وازھێنان لە ھەنگاوی ھاوبەش لە مانگی مای دا، سەدان کەس لە نوێنەرانی سەر بە سێ وڵاتی ئەوروپپی ئاڵمالنیاو فەرانساو بریتانیا، داوایان لە کۆنگرێسی ئەمریکا کرد ھەتا یارمەتیی پارێزرانی ھەنگاوی ھاوبەش بدەن.

ئەمەش لە حاڵێکدایە کە باب کرۆکر سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی سێنای ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند:داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەنیازە مانگی داھاتوو ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران بکشێنێتەوەو تەنیا ھەوڵی ڕێبەرانی ئەورووپی لە دواساتەکاندایە کە ڕەنگە ببێتە ھۆی گۆڕدرانی ئەو بڕیارەی ترەمپ.

ئاڵمالنیاو فەرانساو بریتانیا، ھاوتەریب لەگەڵ دەوڵەتی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ھێنانە ئارای بوختانگەلێکی پڕوپوچ دژی توانایی موشەکیانەی ئێران ، لە ھەوڵی ئەوەدان ھەتا بە بیانووی ڕاگرتنی ئەمریکا لە پەیمانی ناڤۆکی دا ھێندێک بایکۆت دژی بەرنامەی موشەکیانەی ئێران بەکار بھێنن.

ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و گرووپی پێنج کۆ یەک بریتی لە وڵاتانی (ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەرانسا، ئەمریکا و ئەڵمان) لە ژانڤییەی ٢٠١٦ـەوە چووەتە واری جێبەجێ کرانەوە ، بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێک لە ئەندامانی گرووپی پێنج کۆ یەک بەردەوام لە سەر ڕێگای جێبەجێ کرانی ئەو ڕێککەوتنەدا تەگەرە دەنێتەوە.

داناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی هەنگاوی هاوبەش، ڕێککەوتنی ناڤۆکیی وەک ڕێککەوتنێکی ترسناک وەسفکردووەو داوای تێکدانی دەکات، کەچی دنیا نەیاری ئەو هەنگاوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ١٢ی مانگی مای ٢٠١٨ی وەک مۆڵەتێک بۆ ھاوپەیمانە ئەرووپییەکانی بە مەبەستی پیاداچوونەوە بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران دا دیاریی کردووە.