نیسان 20, 2018 10:34 Asia/Tehran
  • دەیان بریندار و گیراو دەرەنجامی خۆپیشاندانی فەرەنسییەکان دژ بە مەکرۆن

دەیان کەس لە خۆپیشاندانی بەربڵاوی شاروومەندانی فەرەنسا دژ بە سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بریندار بوون و ژمارێکیش گیران.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران لە پاریسەوە بە گێڕانەوە لە ڕاگەیاندنی ژێدەرە مێدیاییەکانی فەرانسا، لە خۆپیشاندانی ڕۆژی پێنجشەممەدا تەنیا لە شاری پاریس ٨ کەس بریندار بوون کە دۆخی تەندرووستیی یەک لەوانە گەلێک نالەبارە. دووکەسیش لە خۆپیشاندانەکەی پاریس لە لایەن پۆلیسەوە قۆڵبەست کراون.

خۆپیشاندانی دژ بە سیاسەتەکانی مەکرۆن لە ١٣٣ شاری فەرەنسا بەڕێوە چوو وبە وتەی ژێدەرە خۆجێییەکان دەیان کەس لەو خۆپیشاندانانەدا بریندار بوونە و ژمارێکیش گیراون.

دەیان هەزار کرێکاری مانگرتووی بەشی ئاسنەڕێ و فەرمانبەرانی تووڕەی بەشی راژەکاریی گشتی و خوێندکاران ڕۆژی پێنجشەممە لە سەرانسەری فەرەنسا دژ بە ئیمانۆئێل مەکرۆنی  سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

هەزاران کەس لە پاریس و شارەکانی دیکەی فەرانسا لەوان لیۆن و مارسەی بە هەڵگرتنی لافیتەگەلێک و هەڵدانی درووشم دژ بە مەکرۆن خۆپیشاندانیان کرد.

نەیارانی سەرۆک کۆماری فەرەنسا ، مەکرۆن تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە هەوڵ دەدات ئاستی توانای ڕاژەکاریی گشتی دابەزێنێ، ئەوان بڕوایان وایە کە مەکرۆن بەنیازە تا ٥ ساڵی دیکە زیاتر لە ١٢٠ هەزار چەشن کار و پیشە لەم بەشەدا نەهێڵێ.

ناڕازییان دەڵێن دەوڵەت بەنیازە بەم کارەی پێش بە بەرز بوونەوەی ئاستی قەرزداریی خۆی بگرێ کە هاوئاستی بەرهەمی ناڕەسەنی ناوخۆییە.

سەرپەیڤ