نیسان 20, 2018 13:36 Asia/Tehran
  • باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە مۆسکۆ چۆڵکرا

کەسێکی نەناسراو لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی کردووە و هەڕەشەی تەقاندنەوەی باڵەخانەکەی کردووە.

بە گومانی بوونی بۆمب لەنێو باڵەخانەی وەزارەت ، سەرجەم کارمەندانی وەزارەتەکە براونەتە دەرەوە و باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە مۆسکۆ چۆڵکرا.

چۆڵکردنەکە دوای ئەوە بوو کە کەسێکی نەناسراو لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی کردووە و هەڕەشەی تەقاندنەوەی باڵەخانەکەی کردووە. لە مانگی سێپتەمبەری رابردووەوە تاوەکوو ئێستا بەهۆی هەڕەشەکردن لە رێگەی تەلەفۆنەوە 2.3 ملیۆن کەس لە 186 شاری رووسیا ناچار بە گواستنەوە کراون. سەرجەمی ئەم هەڕەشە تەلەفۆنییانە ساختە دەرچوون و هیچکامیان نەبووەتە راستی و هیچ ماددەیەکی تەقەمەنی لەو 3500 باڵەخانەیەی کە هەڕەشەیان لەسەر بووە نەدۆزراوەتەوە.مانگی دیسەمبەری رابردوو ، وەزارەتی ناوخۆی رووسیا رایگەیاند ، ئەو جۆرە هەڕەشانە دەچنە چوارچێوەی هێرشی ئەلکترۆنییەوە و لە دەرەوەی رووسیاوە ئاراستە دەکرێن.