نیسان 20, 2018 13:59 Asia/Tehran
  • دیداری جان بۆڵتۆن و باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمریکا

هاوکات لەگەڵ تەشەنە سەندنی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لەگەڵ باڵیۆزی مۆسکۆ لە واشینگتۆن دیداری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ "جان بۆڵتۆن" راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، لە دیداریدا لەگەڵ "ئاناتولی ئانتۆنۆف" باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمریکا جەختی کردووە کە بۆ ئەوەی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات ڕوو لە باشتر بوون بنێت، پێویستە نیگەرانییەکانی واشینگتۆن نەمێنی.

لەم بەیاننامەیدا بۆڵتۆن هەروەها وتوویەتی قازانج و بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا و ئەمریکا لەوەدایە کە پێوەندییەکی باشتریان هەبێ ،هەڵبەت ئەم مەسەلە پێویستی بەوەیە کە نیگەرانییەکان لەمەڕ دەستێدابوونی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦ی ئەمریکا، دەکارهێنانی کەمتەرخەمانەی چەکی شیمیایی لە بەریتانیا و باروودۆخی سووریا، ئوکراین و یەمەن نەمینی.

واشینگتۆن بایکۆت و سیاسەتی ئابووریی دژە ڕووسی هاوڕێ لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا گرتە بەر و ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور (ناتۆ)  و ئەمریکایش کەرەستەی جەنگیی پێشکەوتوو و سیستەمی مووشەکی لە سنووری سووریا لە وڵاتانی بالتیک و ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا سەقامگیر کردووە.

ڕووسیاش بەردەوام وشداری داوە لەمەڕ کردەوەکانی شەڕاشۆیانەی ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەورووپاییەکانی کۆشکی سپی.

سەرپەیڤ