نیسان 20, 2018 17:05 Asia/Tehran
  • لە ڕوانگەی تایمی ئەمریکیەوە: حەیدەر عەبادی لە ڕیزی 100 کەسایەتیی کاریگەری جیهاندایە

گۆڤارێکی بەناوبانگی ئەمریکی ناوی سەرۆک وەزیرانی عێراقی لە ڕیزی 100 کەسایەتیی کاریگەری دونیا داناوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری تایمی ئەمریکی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقی وەکوو یەکێک لە 100 کەسی کاریگەری جیهان لە ساڵی 2018 زاینی ناساندووە.

ئەو گۆڤارە ئەمریکیە لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژە دەدات بەو کێشانەی کە عەبادی لە کاتی هەڵبژاردنەکانی مانگی سێپتێمبێری ساڵی 2014ی زاینی ڕووبەڕووی بوەتەوە و هاوکات سێ پارێزگا و بەشێکی زۆر لە خاکی ئەو وڵاتە لە ژێر کونترۆڵی داعشدا بووە، عەبادی پاش سێ ساڵ توانی داعش وەدەر بخات و ئەو شارانە ئازاد بکاتەوە.

لە لیستەکەی تایم بۆ ناساندنی 100 کەسی کاریگەری دونیا لە 2018 ناوی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و محەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی سعوودیا و کیم جوونگ ئوون سەرۆکی کوریای باکوور دەبینرێت.