نیسان 20, 2018 19:10 Asia/Tehran
  • جان بولتون: ترەمپ بە ئەگەری زۆر واز لە بەرجام دێنێ

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا،باسی ئەگەری وازھێنانی سەرۆکی ئەم وڵاتە لە بەرنامەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی واتە بەرجامی کرد .

بەپێی ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی حەوتەنامەی نیۆیۆرکەر،جان بۆلتون  ڕاوێژکاری ئاسایشی  نەتەوەیی ئەمریکا ڕاگەیاند  بە ئەگەری زۆر  دوناڵد ترەمپ  سەرۆکی ئەم وڵاتە  لە بەرنامەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران دەچێتە دەر.

ئەم حەوتەنامە ئەمریکییە  وتیشی : جان بۆلتۆن حەوتەی ڕابردوو بە سەرۆکانی فەرەنسا و ئاڵمانی  ڕاگەیاندووە  بەتەما نەبن بەسەردانی  واشینگتۆن بتوانن  ترەمپ لە هەڵوەشاندنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران پاشگەز کەنەوە.

ئەمەش لەحاڵێکدایە کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناڤۆکی تائێستا   نیزیکەی دە جار لە ڕاپۆرتی جیاجیای دا پێبەند بوونی ئێران بە  ڕێککەوتنی ناڤۆکی پشت ڕاست کردوەتەوە.

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی پێنج و یەک  لە ژانیڤەری ساڵی 2016  جێبەجێ کراوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەک یەکێک لە ئەندامنی ئەم تاقمە هەمووکات لە جێبەجێ  کردنی بەرجام  بێ بەڵێنی دەکات.

سەرپەیڤ