نیسان 21, 2018 13:19 Asia/Tehran
  • ترسی زایۆنیستەکان لە دانی سیستمی ئێس سێسەد بە سوریا

سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی هەواڵگریی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە هەوڵی ڕوسیا بۆ ڕادەست کردنی سیستمی ئێس سێسەد بە سوریا، نیگەرانی دەربڕیوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ناوەندی زانیاری گخەیاندنی  فەلەستین، عاموس یەدلین، سەرۆکی پێشووی  ڕ ێکخراوی  ئیتلاعاتی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە ڕادەست کردنی سیستمی ئێس سێسەد  بە سوریا، بە ڕاگەیاندنی  ئەمەی ئەم سیستمە ڕووسییە  بەم زووانە  ڕادەستی سوریا دەکرێت ، وتیشی :  گەڵاڵەگەلێک  بۆ بەرەنگاربوونەوەی وەها هەڕەشەیەک  داڕێژراوە.

بەرلەمەش  لێکۆڵەرانی ماڵپەڕی ئای بیست و چوار، ڕۆژنامەی جروزالم پۆست و میدیاکانی  دیکەی ڕژێمی زایۆنیستیش  لە لێکۆڵینەوەگەلێکی هاوچەشن دا وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە ئەگەری  ڕادەست کردنی سیستمی بەرگری مووشەکیی ئێس سێسەد  بە سوریا دوابەدوای  دەستدرێژکاری مووشەکیی ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا، داوای ئەوەی کردووە کە ڕژێمی زایۆنیستی هەڵمەتی پێشگیرانە  بۆ پێشگیری کردن  لە فروشتنی ئەم سیستمانە بە سوریا، بگرێتە بەر .

رێگئی  رودوسکی  سەرۆکی بەشی ئۆپراسیونی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕوسیا  دوای پەلاماری ئاسمانی بەریتانیا، ئەمریکا وفەرەنسا  بۆسەر سوریا ، باسی لێکدانەوەی  ڕادەست کرانی سیستمی بەرگری مووشەکیی ئێس سێسەد بۆ سوریای کرد.

سەرپەیڤ