مەکرۆن : فەڕەنسە بەرنامەیەکی جێگرەوەی بۆ بەرجام نیە
سەرۆکی فەڕەنسە ، بە ئاماژە بەوەی کە پاریس " بەرنامەیەکی جێگرەوە " ی بۆ بەرجام نیە لە ئەمریکای یوست لە رێککەوتنی ناڤۆکی دا بمێنێتەوە .
ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆکی فەڕەنسە رۆژی یەکشەممە لە وتووێژێک دا لە گەڵ کەناڵی فەکس نیوزی ئەمریکا گوتی ، بەرنامەی جێگرەوە بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی نیە و مادام کە بژارەیەکی باشتر نیە ، ئەمریکا دەبێ لە رێککەوتنی ناڤۆکی دا بمێنێتەوە .
مەکرۆن لە درێژە دا بە درۆو دەلەسە سازکردن لە بارەی گۆڕانکاریەکانی سوریا و بێ ئاماژە بە پەلاماری سەربازیی ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسە بۆسەر سوریا بانگەشەی ئەوەی کرد ، ئەمریکا و هاوپەیمانانی دیکەی ڕۆڵێکی " زۆر گرنگ " یان لە بنیاتنانەوەی سوریای دوای شەڕ دەبێ .
سەرۆکی فەڕەنسە ، لە درێژەدا دانی نا بەوەدا کە ڕۆڵی ئێران لە گۆڕانکاریەکانی سوریا هەمیشە کاریگەر بووە .
مەکرۆن لە کاتێکدا ئەم قسانە دەکات کە وڵاتانی رۆژاوایی لەم ساڵانەدا بە سازکردنی گروپە ترۆریستیەکان و داکۆکیی گشت لایەنە لەوان لەسوریا ، ئەم وڵاتەیان خاپوور و ملێونان کەسیان کوشت و ئاوارە کرد و ئێستاش بانگەشەی ئاوەدانکردنەوەی ئەم وڵاتە دەکەن .