نیسان 23, 2018 18:57 Asia/Tehran
  • پێداگریی پووتین و مەکرۆن لەسەر پێبەندبوون بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی

سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو فەڕانسە لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی، ڕێککەوتن لەسەر پێویستیی پاراستنی ڕێککەوتنی هاوپێوەند بە بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە کۆشکی کرێملین، ڤلادیمیر پوتین و ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو فەڕانسە لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا، بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشیان بە فەکتەرێکی گرینگ زانی لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی جیهانی.

ئەو پەیوەندییە تەلەیفونییە لەکاتێکدا ئەنجامی گرت کە سەرۆک کۆماری فەڕانسە بڕیارە ئەو حەوتەیە لەکاتی سەردانی لە ئەمریکا، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێرانی لەبنەڕەتڕا بردۆتەژێر پرسیار، وتووێژ بکات.

پوتین لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا هەروەها جەختی کرد: پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا-فەڕانسەو بەریتانیا بۆسەر سووریا، پێشێلکرانی مافە نێودەوڵەتییەکان بەخرابترین شێوازی مومکین بوو کە ئاڵۆزتربوونی پرۆسەی سیاسیی چارەسەریی قەیران لە سووریای لێکەوتەوە.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا جەختی کرد لەسەر پێویستیی درێژەدان بە لێکۆڵینەوەی کارناسانی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکە شیمیاییەکان کە ئێستا لە سووریا ئامادەن و بانگەوازی کرد لە فەڕانسە هەتا هەوڵە هاوبەشەکان درێژە پێ بدات بەمەبەستی دەسپێکرانەوەی دانوستانەکانی ئاشتی سووریا بەگوێرەی بڕیارنامەی٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە لەبەرچاوگرتنی ئەنجامەکانی کۆنگرەی نیشتمانیی سووریا لە سوچی.

پووتینیش مەکرۆنی لە ڕەوتی هەنگاوە ئەنجامگرتووەکان لەلایەن ڕووسیا-ئێران و تورکیا لەچوارچێوەی دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا لەئاستانەو هەروەها باشتربوونی ڕەوشی مرۆیی لە سووریا ئاگادار کردەوە.

سەرپەیڤ