ڕۆژنامەیەکی ئاڵمانی باسی کرد لە ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئوروپا سەبارەت بە پاراستنی بەرجام .
ڕوژنامەیەکی ئاڵمانی نووسی ئەمریکا ئاڵمان و فەڕانسا و بریتانیا ڕەزامەنیدان دەربڕی سەبارەت بە دۆخێک کە بە هۆیەوە واشنگتون ئەرکەمەند بە پاراستنی بەرجام بێت .
ڕۆژنامەی ئاڵمانی " زود دویچە سایتونگ نووسی وڵاتانی ئوروپایی و ئەمریکا ڕێککەوتن بەرجام بپارێزن و گۆڕانێکی تێدا نەکرێت بەڵام گۆشارەکان بۆ سەر ئێران بە هۆی پێی و شوێن گرتنی بەرنامەی مووشەکی و سیاسەتە ناوچەییەکان پەرە پێی بدەن . بە گوێرەی ئەو ڕاپۆڕتە و بە پێی ڕێکەوتنەکان لایەنەکانی ئوروپایی و ئەمریکایی بڕیاریان دا ئێران بە هۆی پێ و شوێن گرتنی بەرنامەی مووشەکی و هەروەها سیاسەتگەلێک کە لە ناوچە پێی و شوێنی دەگرێ هەڕەشەی بەکار هێنانی بیکوتگەلی نوێ بکات بەڵام خودی بەرجام گوڕانی تێدا نەکرێت . هەروەها مێدیاکان بە گێڕانەوە لە سەرچاوە دیپلوماتیکەکان ڕاپۆڕتیان دا کە وتووێژەکان لەو بوارەدا هێشتا کوتایی پ ێی نەهاتووە . دوناڵد تڕەمپ لە بەرلە هەڵبژرادنی وەک سەرۆک کۆماری ئەمریکا سیاسەتەکانی خۆی بە پێی لەناو بردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و پێنج کۆیەک دامەزراند . لە لیاەکی دیکەوە ئێمانوئێل مەکرۆن سەروک کۆماری فەڕانسە کە بە نیازە ڕۆژی سێشەمە ( ئەمڕۆ ) بۆ کۆنگرەی ئەمریکا وتار بدات دەڵێی هیچ گەڵاڵەیەکی بی " واتە گە ڵاڵەی جێگرەوە بۆ کونتڕوڵی یەرنامەی ناڤۆکی ئێران لە بەر دەس دا نیە .