نیسان 24, 2018 18:26 Asia/Tehran
  • راوێژکاریی سەرانی کۆریای باشوور و ژاپۆن لەبارەی پرسی ناڤۆکیی کۆریای باکوور

سەرانی کۆریای باشوور و ژاپۆن، چارەسەریی پرسی ناڤۆکیی کۆریای باکووری بەهەلێکی دەگمەن زانی بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی ئەو وڵاتانە لەگەڵ پیونگ یانگ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی یونهاپ، شینزۆ ئابە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ئەمڕۆ سێ شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ مون جائە ئین، سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور لەسەروبەندی بەڕێوەچوونی دانیشتنی مێژوویی دوو کۆریا هەروەها هیوای خواست؛ لەگەڵ کیم جونگ ئون ڕێبەری کۆریای باکوور دیدار ولەبارەی ڕێگاکانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی تۆکیۆ و پیونگ یانگیش لەگەڵ ناوبراو وتووێژ بکات.

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن هەروەها وێڕای پێشوازیی لە دانیشتنی داهاتووی نێوان بەرپرسانی دوو کۆریا وتی: ئەو هەلە، دەرفەتێکی گونجاوە بۆ چەکداماڵینی ئەتۆمیی کۆریای باکوور و باشترکرانی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات.

مون جائە ئەین و کیم جونگ ئون بڕیارە ٢٧ی ئاڤریلی٢٠١٨ لەئاوایی سنووریی پانمونجوم لەکۆریای باشوور پێکەوە دیدار و وتووێژ بکەن و باشکرانی پەیوەندییەکانی دوو کۆریاو چەسپاندنی ئاشتەوایی لە، تەوەرە سەرەکییەکانی چاوپێکەوتن و دانیشتنی سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور و ڕێبەری کۆریای باکوورە.

سەرپەیڤ