نیسان 25, 2018 10:18 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی قسە بێ بنەماکانی سەرۆکی ئەمریکا/ ترەمپ: ناتوانین بە ئێران ئیزن بدەین دەستی بە چەکی ناڤۆکی ڕابگات

سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی سێ شەممە لە پریس کۆنفرانسێکی هاوبەش دا لەگەڵ "ئیمانۆئێل مەکرۆن" ، سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە کۆشکی سپی ، جارێکی تر دەستیدایە دووپات کردنەوەی بانگەشەکانی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، "داناڵد ترەمپ" لەم پریس کۆنفرانسە دا بە باسکردنی ئەمەی ناتوانین بە ئێران ئیزن بدەین دەستی ڕابگات بە چەکی ناڤۆکی، دیسانەوە جەختیکردەوە بەرجام رێککەوتنیکی "خراپە".

 ئەم قسە گاڵتەجارانەیەی ترەمپ لە حالێکدایە کە ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئەنجوومەنی ئاسایش وئاژانسی نێو دەوڵەتیی وزەی ناڤۆکی تا بە ئێستا بە جاران لە سەرئاشتیانەبوونی چالاکییەکانی ناڤۆکی ئێران جەختیان کردووە .

 سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها ئێرانی بە بەرپرسی زۆربەی ناپاوەجێییەکان لە ناوچەکەدا زانی و ئیدعای کرد کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ترۆریستان پشتگری دەکات.  سەرۆک کۆماری فەرەنسەش بەمەبەستی بەدەست ھێنانی دڵی  ترەمپ جەختیکرد: پاریس لەگەڵ واشنگتۆن لە سەر پێویستی بەرتەسک کردنەوەی بەرنامەی بەرگریانەی مووشەکی و دەستەڵاتی ناوچەیی ئێران ھاوبیروڕان .

 ئێران رۆڵێکی سەرەکیی لە بەرەنگاربوونەوەی پیلان و کردەوەکانی مێحوەری سەعوودی- ڕۆژئاوایی لە ناوچە داهەیە.

 کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ خەباتی دژی تاقمە ترۆریستییەکان کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی داکۆکیان لێوە دەکەن، لە عێراق و سوریا لە سەر داوای فەرمی ئەم وڵاتانە، یارمەتی مۆستەشارییان دەداتێ؛ کردەوەیەک کە بە هیچ کلۆجێ ترەمپ و مەکرۆن پیان خۆش نییە .

سەرپەیڤ