نیسان 25, 2018 11:26 Asia/Tehran
  • داخوازیی ئۆسترالیا لە ئێران و ڕووسیا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا

سەرۆک وەزیرانی ئۆسترالیا، داوای هەوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیای کرد بۆ یارمەتی دانی چارەسەریی قەیرانی سوریا .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئاناتۆلی، مالکۆم ترنبول،  سەرۆک وەزیرانی ئۆسترالیا ڕۆژی سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ ئانگلا مێرکل  سەدری ئەعزەمی ئاڵمانیا لە بەرلین وتی:ئێران و ڕووسیا دەبێ هەوڵێکی زۆرتر بدەن بۆکۆتایی ھێنان بە قەیرانی سوریا کە زیاتر دەبێتە ھۆی قوربانی بوونی ۆرتر خەڵکی سیڤیل .

سەرۆک وەزیرانی ئۆسترالیا  پێداگری کرد : کانبرا و بەرلین  سەبارەت بە پێویستیی کەڵک وەرگرتن لە چالاکیی سیاسی لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانی  ئێستا لە سوریا، ڕێککەوتوون.

ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا، شەممەی حەوتەی ڕابردوو  بە بیانووی بێ بنەمای پەلاماری شیمیایی دەوڵەتی سوریا بۆسەر شاری دوما لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی،  ئەم وڵاتەیان دایە بەر پەلاماری مووشەکی.

ئەمەش لەحاڵێکدایە  کە ئەم وڵاتانە تائێستا  هیچ بەڵگەیەکیان  سەبارەت بە دەست ھەبوونی دەوڵەتی سوریا لەپەلاماری شیمیایی بۆسەر دووما ئاراستە نەکردووە.

سەرپەیڤ