نیسان 25, 2018 20:06 Asia/Tehran
  • مۆگرینی و پێداگری لەسەر پێویستیی دۆزینەوەی ڕێکاری سیاسی بۆ قەیرانی سووریا

فدریکا مۆگرینی لەدووهەم ڕۆژی کۆبوونەوەی گرووپی بەناو دۆستانی سووریا لە بروکسێل، جەختی کرد لەسەر درێژەی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ڕێکارێکی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا.

فدریکا مۆگرینی لە دووهەم ڕۆژی کۆبوونەوەی گرووپی بەناو دۆستانی سووریا لە بروکسێل، جەختی کردلەسەر درێژەدان بەهەوڵەکان بۆدۆزینەوەی ڕێکارێکی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئێن پی تی ئێن، بەرپرسانی یەکێتی ئوروپا، ڕێکخراوی نەتەوەکان و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئەمڕۆ چوارشەممە لە دووهەم ڕۆژی بەڕێوەچوونی جڤینی داکۆکی لە داهاتووی سووریاو ناوچەکە، کۆبوونەوە.

فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا کاتی هاتنە نێو ئەو دانیشتنە، وتی: ئەو چەشنە دانوستانانە بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕو پێکدادانەکان لەسووریا لەڕێی"پرۆسەیەکی سیاسی لەژێر چاودێریی ڕێکخراوی نەتەوەکان"ـە.

مۆگرینی وتیشی: لەدەرفەتی کۆبوونەوەی وڵاتانی ئوروپایی بۆ کۆکردنەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی سووریا کەڵک وەردەگرین.