نیسان 26, 2018 07:59 Asia/Tehran
  • پاڵپشتیی ڕووسیا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و پێنج کۆیەک

بەرپرسانی ڕووسیایی پێیان داگرت لەسەر پێویستی پاراستنی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ناڤۆکی).

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سێرگئی ڕیابکۆف یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند، پتەوکرانی هەمە لایەنەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، پاراستن ودابین کرانی هەلومەرجی جێ بەجێ کرانی لەشێوازی ئێستای بۆ مۆسکۆ، پێویستییەک و ئەسڵێکی نەگۆڕە.

ریابکۆف خوازیاری هەوڵی هەموو وڵاتان بوو بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەو درێژەی جێ بەجێ کرانی سەرکەوتووانەو پاوەجێی.

دیمیتری پسکۆف وێڕای پێداگریی لەسەر پێویستیی پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی، بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش لەبارودۆخی ئێستادا بەدیلێکی بۆنییە.

پسکۆف وتیشی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە شکڵی ئێستایدا، بەرهەمی هەوڵ و کۆششی دیپلۆماتیک و چڕوپڕی دیپلۆماتانی زۆرێ لەوڵاتان بوو.

ڤلادیمیر چیژۆف نوێنەری ڕووسیا لە یەکێتی ئوروپا بەئاماژە بەوەی کە هیچ وڵاتێک مافی ڕاگەیاندنی هەڵوێست لەلایەن تاقمی پێنج کۆیەکی نییە، وتی: ئەمریکاو وڵاتانی ئوروپایی، ڕێگەیان پێ نادرێ بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە بگۆڕن.

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و پێنج کۆیەک(بەریتانیا، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) لە ژانڤییەی٢٠١٦وە جێ بەجێ کراوە بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە هەردەم لە جێ بەجێ کردنی بەرجام پەیمان شکێنی دەکا.

سەرپەیڤ