نیسان 26, 2018 11:46 Asia/Tehran
  • فەڕانسە ئەمڕۆ میوانداری کۆبوونەوەیەک لەمەڕ سووریا

پێتەختی فەڕانسە ئەمڕۆ پێنج شەم میوانداری کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتیە بەئامانجی بوژاندنەوەی هەوڵەکان بەئاراستەی هاتنەدی ڕێگەچارەسەرێکی ڕامیاری لەپێناو قەیرانی سووریا .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا، بەگێڕانەوە لە کەناڵی ئەلجزیرە، وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە ڕایگەیاند، نوێنەران، فەڕانسە، ئەمریکا، ئینگلیز، عەرەبستان و ئۆردۆن ئەمڕۆ لە پاریس کۆدەبنەوە.

قسەکردن لەبارەی ئەو دانیشتنە پاش پێداگریی ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە لەسەر ئەو پرسەیە کە وڵاتەکەی و ئەمریکا پێکەوە بۆ چارەسەریی مرۆیی و سیاسی لە سووریا هەوڵ دەدەن.

ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕانسەش بڕیارە لەپەراوێزی کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دابینکرانی دراڤیی داعش و ئەلقاعیدە لەگەڵ هاوشانەکانی دیدار بکات.

فەڕانسە پاش پەلامارە سێ قۆڵییەکەی ئەمریکا، ئینگلیز و فەڕانسە بۆسەر سووریا لە١٤ی ئاڤریلی ئەمساڵ لەکاردانەوە بەپەلاماری شیمیایی بانگەشەبۆکراو لە دوما هەڵکەوتوو لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی دەمشق خوازیاری بوژاندنەوەی هەوڵە دیپلۆماتیکییەکان لەبارەی سووریاوە بووە.

هاوکات لەگەڵ ئەو هەوڵانەی فەڕانسە، بڕیارە دانیشتنێکیش لەڕۆژی شەممەدا لەنێوان وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی گەرەنتیکاری ڕەوتی ئاستانە لەبارەی چارەسەریی قەیرانی سووریا بەڕێوە بچێ.