نیسان 26, 2018 12:59 Asia/Tehran
  • پێداگری سەرۆک کۆماری ڕووسیا لەسەر دانبەخۆدا گرتنی پارتەکانی ئەرمەنستان

سەرۆک کۆماری ڕووسیا جەختی کرد لەسەر پێویستیی دان بەخۆدا گرتنی پارت و لایەنە ڕامیاریەکانی ئەرمەنستان .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز؛ "ڤیلادمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژی تەلەفوونیدا لەگە" "ئارمەن سێرکیسیان" سەرۆک کۆماری ئەرمەنستان ، پێی داگرت لە سەر گرینگایەتیی دان بە خۆدا گرتن و هەست بە بەرپرسایەتیی کردنی هەموو پارتەکانی ئەم وڵاتە لە ئاراستەی چارەسەر کردنی قەیرانی ناوخۆیی.

پاش ئەوەی "سرێژ سەرکیسیان " سەرۆک کۆماری پێشووی ئەرمەستان وەکوو سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە هەڵبژێردرا، نەیارانی ڕژانە سەر شەقامەکانەوە و لە ئاکامدا "سرێژ سێرکیسیان" رازی بوو بەوەی واز لە دەسەڵات بێنێ.

هەزاران کەس لە خەڵکی ئەرمەنستان ڕۆژی چوارشەممە بە بەڕێوە بردنی خۆپیشاندان دژ بە "سرێژ سەرکیسیان" سەرۆک وەزیرانی واز لە کارهێناوی ئەم وڵاتە، درووشمیان بۆ داکۆکی لە سەرۆک وەزیرانیی "نیکۆل پاشینیان" هەڵدا.

پارتی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی ئەرمەنستیان ڕایگەیاند کە "نیکۆل پاشینیان" وەکوو بەربژاری سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دەناسێنێ.

نیکۆل پاشینیان بانگەشەی کردووە "کارێن کاراپێتیان" Karen Karapetyan سەرۆک وەزیرانی کاتیی ئەرمەستان ڕازی نابێ بە دەسپێ بوونی دانوستان سەبارەت بە داهاتووی سیاسیی ئەم وڵاتە و هەر بۆیە داوای لە لایەنگرانی خۆی کرد دیسان بڕژێنەوە سەر شەقامەکان.

سەرپەیڤ