نیسان 26, 2018 15:42 Asia/Tehran
  • داکۆکیی ئەڵمانیا لە پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیەکەی لەگەڵ ئێران

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا سەرەڕای ڕەخنەی توندی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەی لەگەڵ ئێران، ڕایگەیاند کە داکۆکی دەکات لەو ڕێککەوتنە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی شین هوا؛ "ڕایەر برئۆل" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمان ڕایگەیاند کە پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە بانترین ئەولەوییەتدایە.

بێرئۆل بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کە لە لایەن حەوت وڵات و یەکێتیی ئەورووپاوە مۆر کراوە و بە بێ ڕێککەوتنی هەموو لایەنەکان گۆڕانکاری تێیدا گونجاو نابێ وتی: ڕێککەوتنێکی ئەتۆمیی دیکە، بژاردەی سەر مێز نییە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمان هەرەها داکۆکی کرد لە هەڵوێستی ڕووسیا لەمەڕ وەڵام دانەوەی پێشنیارەکانی فەرانسا و ئەمریکا سەبارەت بە دەسپێ کرانی دانوستانی سەر لە نوێ سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران.

بێرئۆل ڕایگەیاند ؛ بەرلین نەیاری هەرچەشنە گۆڕانکاری لە دەقی ڕێکەوتنەکەی ئێستایە. بەڵام دەتوانێ یارمەتیدەر بێ بۆ دیتنەوەی پرۆسەیەکی درووست بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە.

سەرپەیڤ