نیسان 26, 2018 21:03 Asia/Tehran
  • پەرچەکرداری وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە لێدوانی ترەمپ و مەکرۆن سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، کاردانەوەی پێشاندا بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆمارانی ئەمریکاو فەڕانسە لەبارەی گۆڕینی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، ماریا زاخارۆوا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ پێنج شەممە وێڕای ڕەخنەگرتن لە لێدوانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکاو ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە لەبارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، پێی داگرت؛ هەرچەشنە گۆڕان لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش نامومکینە.

ماریا زاخارۆوا لەکاردانەو بە بەیاننامەکانی سەرۆک کۆمارانی ئەمریکاو فەڕانسە وتی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی(کۆهەنگاو) میکانیزمێکی هاوسەنگە کە بەرژەوەندیی هەموو لایەنەکان لەبەرچاو دەگرێ.

گەڵاڵەی پێشنیارکراوی سەرۆک کۆماری فەڕانسە لەبارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، لەسەر بنەمای پاراستنی ڕێککەوتنەکە، هاوکات لەگەڵ زیادکرانی فەکتەری نوێیە.

ترەمپیش بەئیدیعای ئەوەی کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی تەنیا بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دابین دەکا، خوازیاری گۆڕانی بڕگەکانی ڕێککەوتن لەئاراستەی بەرژەوەندییەکانی واشنگتۆنە.

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و پێنج کۆیەک(بەریتانیا، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) لە ژانڤییەی٢٠١٦وە جێ بەجێ کراوە بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە هەردەم لە جێ بەجێ کردنی بەرجام پەیمان شکێنی دەکا.

سەرپەیڤ