نیسان 29, 2018 09:48 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف لە وتووێژی تەلەفونی لەگەڵ لۆدریان: پەلاماری سەر سوریا دەبێتە هۆی بێ بایخ بوونی  وتووێژەکانی ئاستانە و سووچی

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا شەوی یەکشەممە لە وتوێژێکی تەلەفۆنی لەگەڵ ژان ئیڤۆ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا وتی : پەلاماری ئەم دواییەی ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا بۆسەر سوریا دەبێتە هۆی لاواز بوونی ئەنجامی وتووێژەکانی ئاشتی سوریا لە ئاستانەوسووچی.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، سێرگێئی لاڤرۆف  وتی : ئەم پەلامارە نایاساییە.

ئەمریکا - فەرەنسا و بەریتانیا  بەیانی ڕۆژی شەممە چواردەی ئاڤریل  واتە ڕێک حەوتەیەک دوای  بوختانی پەلاماری شیمیایی  بۆسەر ناوچەی دوومالە غووتەی ڕۆژهەڵاتی  لە حەوتەمی مارس، زۆرتر لە سەد مووشەکیان نا بە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریاوە.

ئەم تاوانکارییەدڕندانەیە بە بیانووی  ئەم پەلامارەشیمیاییە  ئەنجام درا.

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕوسیا لە چەند حەوتە لەمەوبەر ڕایگەیاند بوو   تیرۆریستان ولایەنگرانیان خەریکی خۆساز دانن بۆ پەلاماری شیمیایی  یان  ڕەخساندنی بارودۆخێک بە مەیەستی دەستوەردانی سەربازی لە سوریا.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەروەها لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسای لەڕەوتی  ئەنجامی  کۆبوونەوەی سێ لایەنەی ڕۆژی شەممەی وەزیرانی  دەرەوەی ئێران، ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە سوریا  لە مۆسکۆ، ئاگادار کردەوە.

سەرپەیڤ