May 01, 2018 08:59 Asia/Tehran
  • پوتین ڕوو لە نەتانیاهوو: بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش دەبێ هەر ببێ

کۆشکی کرێملین سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە "ڤیلادمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لەگەڵ "بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک وتووێژی تەلەفوونیان ئەنجام داوە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ پوتین لەم وتووێژە تەلەفوونییەدا بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی باوبەش (ڕێکەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک) دەبێ هەر بمێنێتەوە، وتی: ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە بۆ پاراستنی پاوەجێی جیهان پێویستە.

ئەم وتووێژە تەلەفوونییە پاش ئەوەی ئەنجا درا کە نەتانیاهوو شانۆگەرییەکی نوێی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران وەڕێ خست.

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی شەوی ڕابردوو ژمارێک وێنە، سی دی و کاغەزی لە بەر کامێرا تەلەڤزیۆنی نیشان دا و بانگەشەی کرد کە ئێران پلانێکی نهێنی هەیە بۆ ساز کردنی چەکی ئەتۆمی.

ئەم بانگەشەیەی نەتانیاهوو دووپات کراوەی هەر ئەو بانگەشانەیە کە پێشتر لە ژێر ناوی چالاکیی ئەتۆمیی ڕابردوویی ئێران ناسراو بە pmd وەڕێیان خستبوو و لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەکدا ئەو دۆسییەیە لە لایەن ئاژانسەوە داخرا.

ئەو بانگەشەی نەتانیاهوو دەسبەجێ پاش سەفەری "مایک پۆمپێئۆ" ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ فەلەستینی داگیرکراو هاتە ئاراوە و نیشانی دا ترەمپ هیچی بە دەستەوە نییە و بۆ چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و لە دووی بڕ و بیانوو دەگەڕێ.

نەتانیاهوو شەش ساڵ لەمەوبەریش لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا بە نیشان دانی نیگارێک کە بانگەشەی کردبوو ئێران خەریکە دەگاتە هێڵی سووری دەسڕاگەیشتن بە بۆمبی ئەتۆمی.

"فدریکا موگرینی" ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی  یەکێتیی ئەورووپا و شەوی سێشەممە لە کاردانەوە بەو شانۆگەرییەی نەتانیاهوو  بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی تا ئیستا لە ١٠ ڕاپۆرتی خۆیدا پێبەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەکی پشت ڕاست کردۆتەوە، راشکاوانە رایگەیاند؛ نەتانیاهوو هیچ بەڵگەیەکی بە دەستەوە نییە کە بسەلمێنێ ئێران بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشی بنپێ کردووە.

ترەمپ بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستەکانی لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ، بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشی بە ڕێککەوتنێکی نالەبار ناو بردووە و خوازیاری هەڵوەشانەوەیەتی، نەتانیاهوویش داکۆکی لە ترەمپ دەکات بەڵام جیهان نەیاری ئەو کردەوە دوژمنکارانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.

سەرپەیڤ