May 02, 2018 15:56 Asia/Tehran
  • بێ بایەخ بوونی قسەکانی ناتانیاھۆ لەمەڕ بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران

ئیھودباراک سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل وتی: وتەکانی ناتانیاھۆ دژی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران بێ بایەخە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرانسا،ئیھودباراک سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ڕێکخراوەی شۆڤاریی ڕژێمی زایونی(موساد) ھیچ نیشانەیەکی لەمەڕ لادانی ناڤۆکییانەی ئێران دەست نەکەوتووە.

ئیھودباراک سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل جەختیشی کرد: وتەکانی ناتانیاھۆ سەبارەت بە چالاکیی نھێنیی ناڤۆکییانەی ئێران چەند پاتەوە بووەو بابەتێکی تازە نییە.

ئیھودباراک پێی داگرت: تەواوی ھەوڵەکانی ناتانیاھۆ بۆ یارمەتی دانی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە لە سەروبەندی بڕیاردانەکەی دوانزەی مانگی مای بۆ ھاندانیەتی لەمەڕ وازھێنانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران دا.

بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی شەوی سێ شەممە لە بانگەشەیەکی پڕوپوچ و بێ بنەمادا ڕایگەیاند کە: ئێران ھێشتاش بەرنامەیەکی شاراوەی چەکەمەنیی پێیە.

ئەم بانگەشە گاڵتەجاڕانەیەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە حاڵێکدایە کە ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ھەتا ئێستا دە جار لە سەر ئاشتیانە بوونی چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران پێی داگرتووە.

بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە، شانۆ گاڵتەجاڕانەکەی بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونیی لە بارەی ئێرانەوە وەک پەلەقاژەی بێ ئەنجامی ھەڵشکاوێکی درۆزن و ڕیسوا بوو لێکدایەوە کە بێجگە لە درۆودەلەسە و چەواشەکاری ھیچی تری پێ نەبووەو نیشیەتی.

ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکیش دوابەدوای بانگەشەکانی بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی سەبارەت بە چالاکیی ناڤۆکیانەی ئێران پێی داگرتووە کە، ئەم ناوەندە دواھەڵسەنگاندنی خۆی لەمەڕ پاشماوەی بابەتەکانی ئێستاو ڕابردووی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران لە دیسامبەری ٢٠١٥ دا ڕاگەیاندووە ئەم دۆسیەیە ئیدی داخراوە.

بنیامین نتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی شەوی سێ شەممە، کۆمەڵێک وێنە، سی دی  و کاغەزی  لە بەرامبەر کامێرا نیشان داو ئیدیعای کرد ئێران بەرنامەی نهێنیی بۆ چێکردنی چەکی ناڤۆکی هەیە.

جێگای ئاماژەیە بانگەشەی شەوی  سێ شەممەی  نتانیاهۆ خێرا دوای سەفەری  مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ فەلەستینی داگیرکراو ھاتە ئاراوە و ئەوەی دەرخست کە دەستی ترەمپ بەتاڵەو ناوبراو بۆ ئەوەی  لە  ڕێککەوتنی ناڤۆکی بکشێتەوە پێویستی بە بیانووە.

 

سەرپەیڤ