May 11, 2018 14:49 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئەردوغان و پوتین لە سەر پێویستی پارێزرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران

"ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا و "ڤیلادمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا شەوی هەینی لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا جەختیان کرد لە سەر پێویستیی پارێزرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئەردوغان و پوتین لەم وتووێژە تەلەفوونییەدا ڕێککەوتنی ئەتۆمییان بە دەسکەوتێکی گەورەی دیپلۆماتیک هێنایە ئەژمار و ڕاشکاوانە ڕایانگەیاند چوونەدەری ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە هەنگاوێکی درووست نییە.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە بە بانگەشەی بێ دەسکەوت بوونی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک (ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا، چین و ئەڵمان) و هێنانە ئارای ژمارێک تۆمەتی بێ بنەما دژ بە ئێران، فەرمانی چوونەدەری وڵاتەکەی لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش و گەڕانەوەی بایکۆتە ئەتۆمییەکان لە ماوەی ٣ تا ٦ مانگی داهاتووی دەرکرد.

ئەو بڕیارەی ترەمپ بەرەو ڕووی نەیارەتیی بەربڵاوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی  بوویەوە.

 

سەرپەیڤ