May 12, 2018 13:19 Asia/Tehran
  • کرمیلین:چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی، ڕووسیا و ئەورووپا لە یەک نیزیک دەکاتەوە

ڕاوێژکاری سەرۆکی ڕووسیا لە کاروباری دەرەوەیی وتی : کردەوەی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە کشانەوە لە بەرنامەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەبێتە هۆی ئەوەی ڕووسیا و ئەوڕووپا لە یەک نیزیک بنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، یوری یوشاکۆڤ  ڕاوێژکاری سەرۆکی  ڕووسیا لە کاروباری دەرەوەیی ڕۆژی هەینی وتی : هاوڕەوتی سەرۆکانی ڕووسیا، فەرەنسا و ئاڵمانیا لەپرسی  کشانەوەی ئەمریکا لەبەرجام  دەبێتە  هۆی ئەوەی ڕووسیا و ئەورووپا  لەیەک نیزیک بنەوە.

یوشاکۆڤ بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ولادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا  و ئانگلا مێرکل سەدری ئەعزەمی ئاڵمانیا ڕۆژی هەینی لە وتووێژی تەلەفۆنی لەسەر گرینگایەتی  پاراستنی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی  پێداگریان کرد، وتیشی : مۆسکۆ و بەرلین سەبارەت بە بەرجام هەڵوێستێکی وەک یەکیان  هەیە  .

یوری یوشاکۆڤ  هەروەها  باسی وتووێژ و چاوپێکەوتنی مێرکل لە م مانگە زاینیە لەگەڵ  مێرکێل و ئێمانۆئێل مەکرۆنی سەرۆک فەرەنسا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی کرد  . 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێ شەممەی ڕابردوو بەدووپات کردنەوەی تۆمەتی پڕووپووچ لەدژ ئێران، چوونەدەری واشنگتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و گەڕاندنەوەی گەمارۆ ناڤۆکییەکان بۆسەر ئێران لەماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتووی ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ