May 15, 2018 19:09 Asia/Tehran
  • هاوکاریی پاریس و کۆمپانیا فەڕەنسیەکان دژبە گەمارۆو ئابلۆقەکانی ئەمریکا

سەرنووسەری رۆژنامەی بەریتانیی گاردیەن ڕایگەیاند: دەوڵەتی فەڕانسەو کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە هاوکاری دەکەن لەبواریی قۆناغی دووهەمی ئابلۆقەکانی ئەمریکا دژبە ئێران

پاتریک وینتور سەرنووسەر رۆژنامەی گاردییەن وتی: وەزیرانی دارایی و کاروباری دەرەوەی فەڕانسە لەگەڵ شەست کۆمپانیای فەرەنسی چالاک لە ئێران لەبارەی وردییاتی چۆنیەتی پاراستنی تیجارەتی ئەو کۆمپانیانە لەهەمبەر قۆناخی دووهەمی ئابلۆقەکانی ئەمریکا هاوکاری دەکەن.

فەڕانسە پێشتر ڕایگەیاندبوو، هەڕەشەی ئەمریکا لەدژ کۆمپانیا ئوروپییەکان کە لەگەڵ ئێران لەپەیوەندیی بازرگانیدان و هەروەها دانانی تارەفە لەسەر هەناردەی ئەلمنیۆم و پۆڵا بۆ ئەمریکا، تاقیکردنەوەیەک بۆ ئوروپایە کە وەڵامێکی شێلگیرانە هەڵدەگرێ.

ئەمڕۆ سێ شەممەش سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو فەڕانسە لەپەیوەندییەکی تەلەیفونی، پێیان داگرت لەسەر پێبەندبوونی دوو وڵات لەسەر ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران.

رۆژنامەی ئەمریکی وال ستریت ژۆرنالیش ڕایگەیاند، هاوکاریی یەکێتی ئوروپا لەگەڵ ئێران بەردەوام دەکرێ لەکەرتی وزەدا سەرباری سەپێندرانی دووبارەی ئابلۆقەکانی ئەمریکا.

سەرپەیڤ